ئیخڵاس دلێمی: بە دڵنیاییەوە مووچەی مانگی 12ـی فەرمانبەران دەدرێت
- کوردستان
- 11 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
لەسەر بانگهێشتی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، كۆبوونەوەیەك بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەكە لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق دەستی پێكردووە و یەكێك لە بابەتە گرنگەكانی كۆبوونەوەكە شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان دەبێت.
بۆچی گرنگە: بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان، بڕیارە پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای بودجە بکات و كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆش ئامادەكارییە بۆ ئەو دانیشتنە.
لێدوانی فەرمی: ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆمان لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق گفتوگۆمان سەبارەت پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان كرد و بابەتەكە لە كارنامەی دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانی عێراقیش دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیخڵاس دلێمی، سەبارەت بە مووچەی مانگی 12ـی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان گوتی: ئەگەر كەمێكیش دوابكەوێت، بەڵام مووچەی مانگی 12 دەدرێت و نابێت بەغدا مووچە بە كەموكوڕییەوە بنێرێت، دەبێت تەواوكاری ئەو بڕە بنێرێت كە بۆ ئەو مانگە نێردراوە، دڵنیایی دەدەم كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نافەوتێت.
زانیاریی زیاتر: جگە لە پرسی هەناردەكردنەوەی نەوت، وابڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا پەرلەمانتارە كوردەكان سەبارەت بە شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان پرسیار ئاراستەی وەزیری دارایی عێراق بكەن و لێی بپرسن بۆچی مووچە لە كاتی دیاركراو و بە بڕی پێویست نانێردرێ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 24 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
58 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






