ئاڤا نیوز
کەسێک لە تیکتۆک بەساختە ڕیکلام بۆ دامەزراندنی خەڵک لە پاسەوانی سنوور دەکات و لەبەرامبەر دامەزراندن و ڕاییکردنی مامەڵەکان داوای پارەی دەکات. ئاڤا بە دواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکات.
وێنە گەورەکە: گەنجێکی کورد لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک ڕێکلامێک دەبینێ بۆ دامەزراندن لە پاسەوانی سنوور، دوای گفتوگۆ لەگەڵ خاوەنی ڕێکلامەکە، داوای پارەی لێدەکرێت بۆ جێبەکردنی کارەکە، گەنجەکە پارەی بۆ دەنێرێت، بەڵام دواتر دەردەکەوێت کارەکە ساختەیە و فێلکردنە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەم گەنجە لە ڕێگەی نامەوە قسە لەگەڵ ئەو ئەکاونتە ئەکات کە خۆی ناو ناوە ڕائید ئەرکان، ئەویش داوای ناسنامە و کارتی نیشتمانی و وێنەی لێ دەکات، گەنجەکەش هەموو پێداویستیەکانی بۆ دەنێرێت، دواتر ڕائید ئەرکان داوای 300 هەزاری لێ دەکات بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکەی، گەنجە کوردەکەش لە ڕێگەی FIB پارەکەی بۆ دەنێرێت، دوای چەند ڕۆژێک ڕائید ئەرکان دەڵێت، کارەکەت جێبەجێکرا و مانگێکی دیکە ناوت ئەگەڕێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای مانگێک ڕائید ئەرکان دووبارە داوای 200 هەزار دینار لە گەنجەکە دەکات بۆ فایلەکان و خێراکردنی مامەڵەکەی، گەنجەکە ئەو پارەیەشی بۆ دەنێرێت، بەڵام مانگێک تێپەڕی و ناوی گەنجەکە نەگەڕایەوە بۆ دامەزراندن، دوایین جار گەنجەکە پەیوەندی بە ڕائید ئەرکان دەکات و سۆراخی کارەکەی لێ دەکاتەوە، ئەویش پێی دەڵێ تۆ 300 هەزاری دیکە بنێرە، ئینجا پێتدەڵێم چی لێهاتووە، لەو کاتەوە گەنجەکە هەست دەکات کە فێڵی لێ دەکرێت و ئاڤا ئاگادار دەکاتەوە و دەڵیت با خەڵکی دیکە وەک من تێنەکەوێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






