ئەنەکەسە: کوردانی ڕۆژئاوا گەشبینن بە هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی بۆ یەکڕیزی کورد
- کوردستان
- 14 کانوونی دووەم

فەیسەڵ یوسف گوتەبێژی ئەنەکەسە
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی ئەنەکەسە کۆبوونەوەی نوێنەری سەرۆک بارزانی لەگەڵ ئەنەکەسە و هەسەدە بە کۆبوونەوەیەکی مێژوویی ناو دەبات و دەڵێت: کوردانی ڕۆژئاوا گەشبینن بە هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی بۆ یەکڕیزی کورد.
وێنەگەورەکە: ڕۆژی 13-1-2025، عەبدولحەمید دەربەندی، نوێنەری سەرۆك بارزانی، لە حەسەکە بۆ یەکەمجار لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە کۆبووەو دواتر سەردانی قامشلۆی کرد و لەگەڵ ئەنەکەسە کۆبووەوە.
لێدوانی فەرمی: فەیسەڵ یوسف گوتەبێژی ئەنەکەسە، لە کاتی بەشداریکردنی لە هەواڵەکانی بادینی ئاڤادا گوتی: دوای سەردانەکەی بۆلای مەزڵووم عەبدی، حەمید دەربەندی، نوێنەری سەرۆک بارزانی، سەردانی ئێمەشی کرد و نامەی مەزڵووم عەبدی پێگەیاندین" پەیامەکەی جێگەی ڕێزە و زۆر ناخایەنێت، جارێکی دیکە ئێمە و هەسەدە کۆدەبینەوە".
فەیسەڵ یوسف دەشڵێت: مەزڵووم عەبدی دووپاتی لە گرنگی و بایەخپێدانی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی بۆ پێکەوە کارکردنی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و سووریای نوێ کردووەتەوە".
لە لایەکی دیکەوە: داواکاری ئێمە لە هەسەدە جێبەجێکردنی ئەو گەرەنتیەیە کە پێشووتر گفتوگۆمان لەسەر کردووە و بڕیاری لەسەر دراوە، و جارێکی دیکە داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی گیراوانمان لێیان کردووە. فەیسەڵ یوسف وا دەڵێت.
باکگراوند: لە ساڵی 2012وە سەرۆک بارزانی لە لایەک و ئەمریکا و فەڕەنسا لە لایەکی دیکەوە، داوا لە هەسەدە دەکەن، بە گفتوگۆ کێشەکانی خۆیان لەگەڵ ئەنەکەسە چارەسەر بکەن و بەیەکەوە ئیدارەی ڕۆژئاوایی کوردستان بدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






