
لۆگۆی بزووتنەوەی گۆڕان، گرافیک - ئاڤا
ئاڤا نیوز
چەند ڕۆژێکە بەستنی کۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان قسە و باسی زۆری لەبارەوە دەکرێت، سەرۆکی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەکەش لەوبارەیەوە دەڵێت 'هەردوو باڵاکە پێکەوە کۆنفرانس ناکەن'.
وێنە گەورەکە: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، شەش مانگی بۆ بزووتنەوەی گۆڕان داناوە، بۆ ئەوەی چەند گۆڕانکارییەک لەناوخۆدا بکات و کۆنفرانس ببەستێت، ئێستا پرسی بەستنی کۆنفرانسی بزووتنەوەکە بووتە ڕۆژەڤ، بۆیە ئاڤا بەدواداچوونی بۆ ئەم بابەتەکە کردووە.
لێدوانی فەرمی: جەلال مستەفا، سەرۆکی جڤاتی گشتیی و سەرپەرشتیاری جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئێستا گۆڕان دوو بەشە، بەشی کوردسات و بەشی گردەکە. بەشی کوردسات بەستنی کۆنفراسی ڕاگەیاندووە، برادەرانی گردەکە لە قۆناغی سەرەتای ئامادەکارین بۆ کۆنفرانس.
زانیاریی زیاتر: هەردوو باڵەکەی بزووتنەوەی گۆڕان پێکەوە کۆنفرانس ناکەن، پێشتر هەوڵێک هەبوو بۆ ئەمە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.
چاوەڕوانییەکان: کۆمیسیۆن شەش مانگی بۆ بەستنی کۆنفرانس داناوە، ئێستا تەنیا نزیکەی سێ مانگ بۆ تەواوبوونی ئەو کاتە ماوە، دەبێت پێش تەواوبوونی کاتەکە کۆنفرانس ببەسترێت، یان هەماهەنگییەک لەو بارەیەوە لەگەڵ کۆمیسیۆن بکرێت.
باکگراوند: بزووتنەوەی گۆڕان تاوەکو ئێستا دوو کۆنفرانسی بەستووە، یەکەم کۆنفرانسی لە ساڵی 2009 ، دووەمیان لە ساڵی 2024 بوو.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 41 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






