
دیمەنی داڤۆس
ئاڤا نیوز
لووتکەی داڤۆسی ساڵی 2025 لە هەفتەی داهاتوودا لە ڕێککەوتی 20 بۆ 24ی مانگ دەبەسترێت و پرسەکانی غەززە و سووریا بابەتی سەرەکی کۆڕبەندەکە دەبن.
وێنە گەورەکە: ساڵانە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی داڤۆس لە سویسرا دەبەسترێت و سەرکردەی زۆربەی وڵاتانی جیهان بەشدار دەبن و پرسە هاوبەشەکان قسەی لەسەر دەکرێت و بڕیاریان لە بارەوە دەدرێت.
لێدوانی فەرمی: بۆرغ برێندی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس دەڵێت: لە کۆڕبەندی ئەمساڵ چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکرێن، لەوانە ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نێویاندا غەززە و سووریا. هەروەها بابەتەکانی وەک هاوکاری نێودەوڵەتی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە جیهانییەکان و گۆڕانەکانی کەشوهەوا بەتایبەت لەژێر ڕۆشنایی ئاگرە گەورەکەی کالیفۆرنیا لەم کۆڕبەندەدا باسدەکرێن.
زانیاریی زیاتر: کۆڕبەندی ئەمساڵی داڤۆس لەژێر ناونیشانی 'هاوکاریی بۆ سەردەمی زیرەک' بەئامادەبوونی سێ هەزار بەشداربوو لە 130 وڵاتی جیهانەوە دەبەسترێت، لە نێویاندا 1600 سەرکردەی بازرگانی بەشداری تێدا دەکەن.
ئەمەش بزانە: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان یەکێکە لە میوانە کاریگەرەکانی کۆڕبەندی ساڵانەی داڤۆس و ئەمساڵیش لەپاڵ سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان بەشدار دەبێت و چەندین دیداری دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 50 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن






