
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
هەرچەندە بەراورد بە ساڵی 2023، ساڵی ڕابردوو داهاتی نانەوتی لە عێراق بەڕێژەی 50% زیادی کردووە، بەڵام پەرلەمان و حکومەتی فیدراڵ دەڵێن، هێشتا داهاتی نانەوتی لە ئاستی پێویستدا نییە و بۆ ئەمساڵ کار لەسەر زیادکردنی داهاتەکان دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: داهاتی نانەوتی نزیکەی 14%ـی کۆی داهاتی عێراق پێکدەهێنێت و ساڵی ڕابردوو گەیشتووەتە 14 تریلیۆن دینار، بەپێی پلانی حکومەتی عێراق دەیانەوێت ڕێژەکە بگەیێنرێتە 20%، تاوەکو قۆناغ بە قۆناغ پشتبەستنی ڕەها بە داهاتی فرۆشتنی نەوت کەم بکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی ڕایگەیاند:
- ئەمڕۆ لیژنەکەیان میوانداریی بەرپرسانی دەستەی گشتیی باج و گومرگی کرد، لە کۆبوونەوەکەشدا گفتوگۆ لەسەر داهاتی نانەوتی ساڵی ڕابردوو و پلانی زیادکردنی داهات بۆ ئەمساڵ کراوە.
- خواستێکی ڕاستەقینە هەیە بۆ گەشەپێدانی بەردەوام و هەمووانیش کۆدەنگن لەسەر ئەوەی نابێت داهاتی نەوت تاکە سەرچاوەی گەشەپێدانی وڵات بێت، بەڵکو دەبێت پلانی جێگرەوەی پیشەسازیی و هەمەجۆری دارایی هەبێت، بۆیەش لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر زیادکردنی داهاتەکانی عێراق بۆ ساڵی 2025 کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 27 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






