
ئاڤا نیوز
تەمەنی خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان لە 63 ساڵەوە كەمكرایەوە بۆ 60 ساڵ بە پێچەوانەی عێراق کە نیازی ئەوەی هەیە لە 60 ساڵەوە بەرزی بكاتەوە بۆ 63 ساڵ.
نووسراوی فەرمی: بەبڕیارێكی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی تەمەنی خانەنشینی لە 63 ساڵەوە كەمكرایەوە بۆ 60 ساڵ و هاوکات ماوەی خزمەت لە 15 ساڵەوە بەرز دەكرێتەوە بۆ 25 ساڵ بۆ كەسێک ئارەزوومەندانە داواكاری خانەنشینی پیشكەش بكات.
- تەمەنی ئارەزوومەندانە لە 45 ساڵەوە دەکرێتە 50 ساڵ، واتا كەسێك ئارەزوومەندانە بیەوێت خانەنشین بێت، دەبێت 25 ساڵ خزمەت و 50 ساڵ تەمەنی هەبێت.
- هەر فەرمانبەرێك بە ڕۆژ و مانگ و ساڵ تەمەنی 60 ساڵی تەواو كرد، پێویستە دەستبەجێ حەواڵەی خانەنشینی بكرێت.
هۆکارە زانراوەکان: پاڵپشت بە بڕیاری دادگەی فیدراڵی تایبەت بە جێبەجێکردنی خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە 9ـی ساڵی 2014 هەموارکراو و ڕاپۆرتی تیمی هاوبەشی وردبینی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە ئەنجامی چاودێری و وردبینی ژمارەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سوودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان ئەو بڕیارە دراوە.
زانیاریی زیاتر: پاڵپشت بە حکومەکانی ماددە 2 لە یاسای ژمارە 26ی ساڵی 2019ی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە 9ی ساڵی 2014 ئەمانەی خوارەوەی لێ بەدەر دەکرێت و لە تەمەنی 63 ساڵی خانەنشین دەکرێن.
1. ئەو فەرمانبەرانەی یاسای ڕاژەی زانکۆیی دەیانگرێتەوە و هەڵگری ناونیشانی (پرۆفیسۆر و پرۆفیسۆری یاریدەدەر)ن.
2. پزیشکانی دادوەریی و پزیشکانی سڕکردن و پزیشکانی دەروونی.
3. ڕواێژکاران و ڕاوێژکارانی یاریدەدەر لە ئەنجوومەنی شورای هەرێم.
4. فڕۆکەوانی مەدەنی ئەوانەی وەک کاپتنی فڕۆکە کاردەکەن بەشێوەی کرداری و لەکاتی خۆیدا مۆڵەتی کارکردنی بەرکاریان هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەو پێیەی ساڵانە لە هەرێمی کوردستان نزیکەی شەش هەزار کەس خانەنشین دەبن، بەو پێیەشبێت بەو سێ تەمەنە بە گشتی نزیکەی 18 هەزار فەرمانبەر لە کوردستان خانەنشین دەبن.
لەلایەکی دیکە: پەرلەمانی عێراق لە هەوڵی ئەوەدابوو هەمواری یاسای گشتیی خانەنشینی ژمارە 9ی ساڵی 2014 بکات و تەمەنی خانەنشینی فەرمانبەرانی عێراق لە 60 ساڵەوە زیاد دەکرێتەوە بۆ 63 ساڵ، بەڵام دوای ئەوەی چەند جارێک ئەو بابەتە خرایە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمان، سەرکەوتوو نەبوون لەوەی تەنانەت خوێندنەوەی یەکەمیش بۆ هەمواری یاساکە بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





