لە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە بەدواداچوون بۆ چارەنووسی کۆچبەرێکی کورد دەکرێت
- کوردستان
- 15 کانوونی دووەم
ژمارەیەک کۆچبەر
ئاڤا نیوز
کۆچبەرێکی کورد ماوەی چەند مانگێکە لە ڕێگای نێوان تورکیا و بولگاریا بێ سەروشوێن بووە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە، کەسوکارەکەی لە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە بە دواداچوونی بۆ دەکەن.
وێنە گەورەکە: كۆچبەرێكی كورد كە لە هەرێمی كوردستانەوە بەڕێكەوتووە بۆ ئەوەی بگاتە ئەوروپا و لە ڕێگەی نێوان توركیا و بولگاریا بەهۆی ئەوەی نەخۆشیی شەكرەی هەبووە دۆخی تەندروستیی تێكچووە و هاوڕێكانی كەمێك هەوڵیان لەگەڵ داوە و پاشان جێیان هێشتووە، چەند مانگێكە ئەو گەنجە كۆچبەرە كوردە بێسەروشوێنە.
لێدوانی فەرمی: عەبدولخالق محەممەد، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندیی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- دوای ئەوەی زانیارییەكەمان بەدەست گەیشت ڕاستەوخۆ دەستمان بە بەدواداچوون و گرتنەبەری ئەو ڕێكارانە كردووە كە بۆ دۆزینەوەی هەر كۆچبەرێكی بێسەروشوێنبوو پێویستە بگیرێتە بەر.
- بە ئەركی خۆمان دەزانین، بەدواداچوون بۆ چارەنووسی هەر هاووڵاتییەك بكەین كە بێسەروشوێن بێت لە هەر وڵاتێكی جیهان، پێشتریش توانیومانە چارەنووسی چەندین هاووڵاتی و كۆچبەر ئاشكرا بكەین و دەیان كۆچبەر لەو ڕێگەیەوە ڕزگار كراون.
لەلایەکی دیکەوە: بەپێی وتەی هاوڕێكانی: كۆچبەرەكە لە ڕێگەی نێوان توركیا و بولگاریا بێسەروشوێن ون بووە، بەڵام لە سنووری توركیا بێسەروشوێن بووە، "ئێمەش لەڕێگەی كونسوڵخانەی توركیا و كەناڵە فەرمییەكانی دیكەی توركیا سەرقاڵی بەدواداچوونین بۆ ئەوەی سۆراغی ئەو گەنجە كۆچبەرە كوردە ئاشكرا بكەین، بۆ ئەو مەبەستە ناو و كۆپی پاسپۆرت و چەند بەڵگەنامەیەكی دیكەی كۆچبەرەكەمان بۆ ئەو لایەنە فەرمییانە ناردووە، هەر كاتێك گەیشتینە هەر ئەنجامێك بێگومان ئاشكرای دەكەین".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





