ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و دەزگای تاوانی نیشتمانیی بەریتانیا لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی هاوبەشدا تۆڕێکی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیر دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: سێ کەس کە گومانیان لێکراوە بەشداربن لە تۆڕێکی جیهانیی قاچاخچێتی و بازرگانیکردن بە مرۆڤ، خەڵکیان لە هەرێمی کوردستانەوە بە قاچاخ گواستووەتەوە بۆ بەریتانیا و وڵاتانی ئەوروپا، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی ورد و پێشکەوتووی نێوان ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و دەزگای تاوانی نیشتمانیی بەریتانیا لە سلێمانی دەستگیر کراون.
لێدوانی فەرمی: ڕۆب جۆنز، بەڕێوەبەری گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای نیشتمانی بەریتانیا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەم تۆڕە قاچاخچیانە پێیانوابوو هەرگیز دەستگیر ناکرێن، بەڵام بەهۆی ئەو هەماهەنگییە باشەی لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان هەمانە، نیشانماندا کە ئەمە وا نییە و ناتوانن هەڵبێن، لەهەر شوێنێکی دنیا بن دەیاندۆزینەوە و دەستگیریان دەکەین.
لەلایەکی دیکە: مارتن کلارک یەکێک لە ئەفسەرانی دەزگای تاوانی نیشتمانی بەریتانیا بە ئاڤای گوت، زۆر سوپاسی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەکەین، هاوکارێکی زۆر باشی ئێمەبوون.
زانیاریی زیاتر: ئەم سێ قاچاخچییەی ڕۆژی سێشەممە و دووشەممە دەستگیرکراون، پەیوەندییان بە ئامانج حەسەن زادەوە هەیە کە لە مانگی 11 ساڵی ڕابردوو بە 17 ساڵ زیندانیکردن لەسەر هەمان دۆسیە سزا درا.
پێدراوە ڕاستییەکان: یەکێک لەوانەی ڕۆژی سێشمەممە دەستگیرکراوە پیاوێکی تەمەن 38 ساڵە و خەڵکی شاری سلێمانییە و تۆمەتبارە بەوەی لەگەڵ تۆڕەکە کاریان کردووە کۆچبەریان بۆ یۆنان و ئیتاڵیا دەگواستەوە. یەکێکی دیکە کاری حەواڵەی بانکی کردووە لە چلەکانی تەمەنییەتی و سەرپەرشتیاری دارایی ئەو تۆڕە بووە، کەسێکی دیکەش تەمەنی 30 ساڵە خەڵکی بۆ کۆکردوونەوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كۆمەڵگەیەكی فراوانی گەشتیاری لە گەلی شێرانە لە شێلادزێ بونیاد دەنرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی سواڵکەران دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو ملیار دیناری دیكە بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاویی هەولێر تەرخان كرا