لە پێنجوێن هەڵمەتی قەدەغەکردنی جگەرەی ئەلیکترۆنی فراوانتر دەکرێت
- کوردستان
- 16 کانوونی دووەم

هاووڵاتییەک لەکاتی کێشانی ڤەیپ
ئاڤا نیوز
لە قەزای پێنجوێن هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی بەشێوەیەکی فراوان دەستپێدەکات، قایمقامی قەزاکەش لەوبارەیەوە دەڵێت، "بڕیارەکە وەکو خۆی جێبەجێ دەکەین".
وێنە گەورەکە: لە ڕێککەوتی 01-01-2024 لەسەر داوای وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، داواکاریی گشتی بڕیاری قەدەغەکردنی جگەرەی ئەلیکترۆنی و جۆرەکانی دەرکرد، بڕیارەکەش هەر زوو چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
لێدوانی فەرمی: هێمن ئیبراهیم، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بڕیاری قەدەغەکردنی جگەرەی ئەلیکترۆنی (ڤەیپ) لای ئێمە بەشێوەیەکی فراوانتر دەستپێدەکات، دەتوانم بڵێم پێنجوێن یەکەم شوێنە لەسەر ئاستی کوردستان بڕیارەکەی وەک خۆی جێبەجێ کردووە.
قایمقامی قەزای پێنجوێن گوتیشی: "گەنجانی دەڤەرەکە گلەیی ئەوەیان لێ دەکەن، کە لە شوێنەکانی دیکە بەو شێوەیە ڕێکارەکان توند نین، بەڵام ئێمەش پێیان دەڵێین بڕیارە و وەک خۆی جێبەجێی دەکەین".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵمەتی گەڕان و ئاگادارکردنەوەکان ناوەندەکانی خوێندنیش دەگرێتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا سیمیناری تایبەت بۆ مامۆستایان دەکرێت، تاوەکو وشیاریی لەبارەی زیانەکانی جگەرەی ئەلیکترۆنی بڵاوبکەنەوە.
ئەمەش بزانە: هەر شوێنێک جگەرەی ئەلیکترۆنی بفرۆشێت یان مامەڵەی پێوە بکات سزا دەدرێت، لە ئەگەری دووبارەکردنەوەی ڕێکارەکان و سزاکان توندتر دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






