ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی 500 ماڵباتی قوتابی سنووری هەڵەبجە دەکات
- کوردستان
- 16 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی 500 ماڵباتی قوتابی سنووری هەڵەبجە دەکات لە ساڵی 2012 کتێبیان داوە بەو قوتابیانە. خانەوادەی قوتابییەکان دەڵێن کتێبەکانییان بە دیاری پێدراوە، بەڵام کۆمپانیاکە دەڵێت کتێبەکانمان بە قیست بەو خانەوادانە فرۆشتووە، ئێستا کۆمپانیاکە داوای پارەی قیستەکانی دەکات.
وێنە گەورەکە: ساڵی 2012 نوێنەرانی کۆمپانیایەک بەناوی (عالم المعریفە)، سەردانی قوتابخانە سەرەتاییەکانی دەڤەری شارەزوور دەکەن، دواتر تەلەفۆن بۆ 450 بۆ 500 خێزانی قوتابییەکان دەکەن، بە هەموویان یەک شت دەڵێن 'منداڵەکەت قوتابییەکی نموونەییە و پێمانخۆشە خەڵاتی بکەین'، خێزانەکانیش پێیان خۆش دەبێت و پێشوازییان لێ دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی کۆمپانیاکە کتێبەکان بەو خێزانانە دەدات، نووسراوێکیان پێ واژۆ دەکەن، بە وتەی ئەو خێزانانە پێیان وتراوە کە گوایە نووسراوەکە بۆ دڵنیاییە لە گەیشتنی دیارییەکە، ئەوانیش هەر نەیانخوێندۆتەوە و ئیمزایان کردووە، یان فەقیرانە خوێنەوارییان بایی ئەوە نەبووە سەر لە نووسراوەکە دەربکەن. دوای سێ مانگ لەلایەن کۆمپانیاکەوە پەیوەندییان پێوە کراوە و داوای قیستی کتێبەکانیان لێکراوە، ئەم بابەتە تاوەکو ئێستا درێژەی کێشاوە و کۆمپانیاکە سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو خێزانانە تۆمار کردووە، بۆیە خێزانەکان هانایان بۆ ئاڤا هێناوە تاوەکو بەدەم کێشەکەیانەوە بچین.
لێدوانە فەرمییەکان:
- محەممەد ساڵح، بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی کۆمپانیای عالم ئەلمەعریفە لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بە هەر خێزانێک حەفتا کتێبمان فرۆشتووە، خێزانی قوتابییەکانیش وەک قیستی یەکەم 25 دۆلاریان بە بریکارەکانمان داوە، بەشێک لەوانە قیستی دووەم و سێیەمیشیان داوە، ئێستا کە دەڵێن ' وامان زانیوە دیارییە و ئاگادارنەبووین قیستە'، ئەوە ناڕاستە و خۆیان بەڵگەنامەی فرۆشتنیان واژۆ کردووە و ئاگاداربوون کە بەم شێوەیە. کۆمپانیاکە کەیسەکەی بردووەتە دادگا و دەڵێن ئەو قیستانەمان هەر دەوێت.
- ئەردەڵان ئەحمەد، پارێزەری ڕاوێژکار گوتی، لە ڕووی یاساییەوە کاتێک واژۆ لەسەر گرێبەستێک دەکەیت، لەم واژۆیەت بەرپرسیار دەبیت، بۆیە لە ڕووی یاساییەوە هیچ مافێکت ناکەوێت، تەنیا ئەگەر ئەو خەڵکە بەڵگەیەکیان هەبێت دەتوانن سکاڵا لەسەر کۆمپانیاکە تۆمار بکەن، چونکە کۆمپانیاکە زۆر بە زیرەکی ئیشەکەی کردووە.
- ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە، وتی: ئەو بابەتە بە هیچ جۆرێک پەیوەندی بە وەزارەتی پەروەردەوە نییە، چونکە تەرەف نین لەو مامەلەیە.
- نامیق هەورامی، وتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لەوبارەیەوە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئێمە ئاگاداری ئەم بابەتە نین، بەڵام ئەگەر ئەو خەڵکە بەڵگەیەکیان هەبێت دەریبخات ئەم کتێبانەیان بە دیاری پێدراوە، واتە تەنیا بە قسەکردن نا، بەڵکو بە نووسراێک، ئەو کاتە ئێمەش هەڵوێستی خۆمان دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: لە ئایندەیەکی نزیکدا قەیرانەکان کۆتاییان دێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی لە زاخۆ لێدا
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە دابەزین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
11 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوانانی کورد سەرکەوتنێکی مێژوویی لەسەر لووتکەی زنجیرە چیاکانی قەفقاز تۆمار دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: نەخۆشخانەی منداڵانی زاخۆ بۆ خزمەتی هاونیشتمانیان دروستکراوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: لە ئایندەیەکی نزیکدا قەیرانەکان کۆتاییان دێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئالان حەمەسەعید: وەرچەرخانی دیجیتاڵی کارێکی گەورەی بۆ کەرتی پەروەردە کردووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی لە زاخۆ لێدا
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پێشانگەی نێودەوڵەتی بازرگانی لە زاخۆ دەکاتەوە
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆتایی ئەم مانگە نۆژەنکردنەوەی یاریگای زاخۆ تەواو دەبێت