سەرۆکی بەتەمەنی پەرلەمان داوای دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دەکات
- کوردستان
- 19 کانوونی دووەم

دیمەنی باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆکی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان داوای دانیشتنێک بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی دەکات و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانیش ڕایدەگەیێنێت: هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پێویستی بە ڕێککەوتنی پێش وەختە هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: محەممەد سلێمان، لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ کە بەتەمەنترین پەرلەمانتاری خولی شەشەمی پەرلەمانە، سەرۆکایەتیی یەکەم دانیشتنی کرد، هاوکات دوای ڕێککەوتنی لایەنەکان لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان، پێویستە سەرۆکایەتیی دانیشتنی تەواوکەری دانیشتنی یەکەم بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکات، بەڵام دوێنێ سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، ئەگەر تاوەکو هەفتەی داهاتوو ئەو دانیشتنە نەکرێت، ئەندامەکەیان سەرۆکایەتیی ئەو دانیشتنە ناکات.
نووسراوی فەرمی: بەپێی نووسراوێک کە ئاراستەی سەرۆکایەتیی دیوانی پەرلەمانی کوردستان کراوە، سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان کە محەممەد سلێمان بووە، بۆ تەواوکردنی دانیشتنەکە و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمانی کردووە تاوەکو لە ڕۆژی چوارشەممە 22-1-2025، کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ ئامادەبن، بە پێچەوانەوە ئەگەر ئەو دانیشتنە ڕێکنەخرێت و فراکسیۆنەکان بەشدار نەبن، ئەوا بەرپرسیارێتیی یاسایی و هەر لێکەوتەیەکی دیکە دەگرنە ئەستۆ کە لە داهاتوو ڕوو دەدات.
لێدوانی فەرمی: پێشتر سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندبوو: هیچ کۆبونەوەیەکی پەرلەمانی کوردستان بەبێ ڕیککەوتنی سیاسیی، ئامادەبوونی فراکسیۆنەکان و نیسابی یاسایی بەڕێوەناچێت.
زانیاریی زیاتر: لە دوای محەممەد سلێمان، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ، دووەم بە تەمەنترین ئەندامی پەرلەمانی کوردستان کە ئازاد محەممەدە لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بە پێی پەیڕەوی ناوخۆ ئەگەر بەتەمەنترین پەرلەمانتار دانیشتنەکەی بەڕێوەنەبرد ئەو سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەکە دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو لایەنە سیاسییەکان لەسەر پۆستەکانی دەستەی سەرۆکایەتیی ڕێکنەکەون، ئەوا ڕێژەی بەشداریی ئەندام و فراکسیۆنەکان لە کۆبوونەوەکاندا نیسابی یاسایی تەواو ناکەن، بەمەش کۆبوونەوەی پەرلەمان بەڕێوەناچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






