
دڵخۆشی ئافرەتێکی دانیشتووی غەززە
ئاڤا نیوز
ئاگربەستی غەززە داوی زیاتر لە 471 ڕۆژ شەڕ لەو کەرتە، دەنگدانەوەی لە جیهان دروست کرد و کاردانەوەی وڵاتانی بەدوای خۆیدا هێنا، وڵاتان داوا لە حەماس و ئیسرائیل دەکەن پابەندی ئاگربەستەکە بن.
چیرۆکی سەرەکی: لە کاتژمێر 12.15ی دوای نیوەڕۆیی یەکشەممە 19ـی 1ـی 2025 ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل دوای سێ کاتژمێر لە دواخستن لەلایەن ئیسرائیلەوە، جێبەجێکرا. بە پێی ڕێککەوتنەکە لە قۆناغی یەکەمی ئاگربەستەکەدا، ماوەی 42 ڕۆژ شەڕ لە کەرتی غەززە رادەگیرێت و 33 بارمتەی ئیسرائیل ئازاددەکرێت.
کاردانەوەکان:
- جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کە وڵاتەکەی نێوەندگیربوو لە ئاگربەستەکەدا ڕایگەیاند، چاوەڕێ دەکەم ڕێککەوتنەکانی ئاگربەستی غەززە بە تەواوی جێبەجێ بکرێت.
- کیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا: لە پێناو چارەسەری ئاشتەوایی بۆ غەززە، ئامادەین بۆ هەموو جۆرە پاڵپشتییەک. دەمانەوێت قۆناغەکانی ئاگربەست و مەرجەکانی ڕێککەوتن بێ کەمووکوڕی جێبەجێ بکرێت.
- ئۆلاف شۆڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانی: خەڵکی غەززە ئازاری گەورەیان چەشتووە، پێویستە بەخێرایی هاوکاریی مرۆیی بگاتە غەززە.
- ئەنتۆنیۆ گۆتێرس، سکرتیری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان: بۆ ئەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بگەنە غەززە، پێویستە بەربەستە سیاسییەکان و پارێزبەندییەکان هەڵبگیرێن.
- ئیسپانیا: پارێزگاریکردن لە ئاگربەستەکە مەرجە، ئازادکردنی بارمتەکان و گەیاندنی هاوکارییە مڕۆییەکان خواستی ئێمەیە.
- پاپا فرانسیس: پێویستە دەستبەجێ ڕێز لە ئاگربەست بگیرێت و هاوکاری پێویست بگاتە خەڵکی غەززە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 28 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






