مەسرور بارزانی بۆ دۆناڵد ترەمپ: هاوبەشی ستراتیژیمان بە پتەوی دەمێنێتەوە
- کوردستان
- 20 کانوونی دووەم

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی - گرافیک- ڕامتین هەمەوەند - ئاڤا)
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ دەکات و ڕایدەگەیێنێ، هاوبەشیی ستراتیژیی نێوان کوردستان و ئەمریکا و پەیوەندییەکانی نێوان گەل و هێزە چەکدارەکانی هەردوولا بە پتەوی دەمێنێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دۆناڵد ترەمپ ئەمشەو لە مەراسیمێکی تایبەتدا وەک 47 ەمین سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکار بوو، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستانیش لە داڤۆسی سویسراوە پەیامی پیرۆزبایی ئاراستە کرد.
پەیامی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت:
- بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ و گەلی ئەمەریکا دەکەم.
- هاوبەشیی ستراتیژیی نێوان کوردستان و ئەمریکا و پەیوەندییەکانی نێوان گەل و هێزە چەکدارەکانمان بە پتەوی دەمێنێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریکا پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و گەورەترین کونسوڵخانەی لە شاری هەولێر هەیە. لە چوارچێوەی سەرکردایەتیکردنی هێزەکانی هاوپەیمانانیش سەدان سەرباز و ڕاوێژکاری لە کوردستان هەیە، مانگانەش ملیۆنان دۆلار وەکو هاوکاری پێشکەشی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كۆمەڵگەیەكی فراوانی گەشتیاری لە گەلی شێرانە لە شێلادزێ بونیاد دەنرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی سواڵکەران دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو ملیار دیناری دیكە بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاویی هەولێر تەرخان كرا