
دیمەنی تەرمی سەربازێکی تورکیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگری تورکیا ئەنجامی لێکۆڵینەوەی ژەهراویبوونی 19 سەربازی وڵاتەکەی کە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی گازی میسان ژەهراوی بوون، ئاشکرا دەکات و دەڵێت، لە لێکۆڵینەوەکەدا هیچ بەڵگەیەکی کەمتەرخەمی و هەوڵێکی بە ئەنقەست نەدۆزراوەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە 6ی تەممووزی ئەمساڵ، 19 سەربازی تورکیا لە ئەشکەوتێکی چەکدارانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی کاریگەریی گازی میسانەوە تووشی تەنگەنەفەسی بوون کە 12 سەرباز گیانی لەدەستدا، بەڵام شەش سەربازەکەی دیکە لە نەخۆشخانە چارەسەرکران و ئێستا تەندروستییان جێگیرە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەکان کۆتایی هاتووە و دەرکەوتووە کە هیچ کەمتەرخەمییەک لە هێزەکان نەبووە و ڕووداوی گیانلەدەستدانی ئەو 12 سەربازەش لەلایەن هیچ لایەنێکەوە بە ئەنقەست نەکراوە.
- "لە ساڵی 2019ەوە ئێمە لە ناوچەی پەنجە کلیت، بەشێوەی زنجیرەیی گەڕان و پشکنینمان بۆ سێ هەزار و 764 ئەشکەوت و حەشارگەی پەکەکە کردووە، هیچ کات ڕووداوێکی لەو جۆرە ڕووی نەدابوو، لەبەرئەوەی هەموو جارێک پێشوەختە سەگێکمان دەناردە ژوورەوە و تێستی ناو ئەشکەوتەکەی دەکرد، ئینجا سەربازەکان دەچوونە ژوورەوە، ئەو جارەش هەروامان کرد کە سەگەکە چووە ژوورەوە و هاتە دەرەوە بە پێویستمان نەزانی ئامێری تێستی غاز بەکاربێنین".
- "لە 1-5ی تەممووز لە هەمان ناوچەدا تیمی لێکۆڵینەوەمان کاری مەیدانی خۆیان کردووە و بێ ئەوەی هیچ کێشەیەکی غاز و هەناسەدانیان هەبووبێت. تەنیا لە ڕۆژی 6ی تەممووز سەربازەکانمان تووشی ڕووداوێکی لەو شێوەیە بوون".
- "لە شوێنی ڕووداوەکە هیچ کەمووکوڕییەک لە دیسپلین لەلایەن تیمەکانەوە نەبووە، هەر لە دەرگاوە ئۆکسجین و دەمامک دانراوە، پێنج پزیشکی تایبەت دەستبەجێ کاری خۆیان کردووە، سەربازەکانی لەدەرەوە بوون بێ گوێدانە ژیانی خۆیان و بێ ئەوەی فەرمان وەربگرن چوونەتە ژوورەوە بۆ ڕزگارکردنی هاوڕێکانیان".
- دوای ئەم ڕووداوە، ڕێنمایی نوێ بۆ خۆپارێزی و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بو دووبارە نەبوونەوەی ئەم جۆرە ڕووداوانە بۆ تیمەکان و سەربازەکان دەرکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






