
دیمەنێکی سەیرانگەی گەلی شێرانە (ئاڤاشین) لە سنووری شێلادزێ
ئاڤا نیوز
لە ئاییندەیەكی نزیكدا كۆمەڵگەیەكی گەشتیاریی مۆدێرن بەسەرجەم خزمەتگوزارییەكانەوە لە ناوچەی گەشتیاریی گەلی شێرانە لە شێلادزێ جێبەجێ دەكرێت، پرۆژەكەش لە قۆناغی دیزاین و ڕێكارە كارگێڕییەكاندایە.
وێنە گەورەکە: لەچوارچێوەی پلانی درێژخایەنی هەشت ساڵەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پەرەپێدانی سێكتەری گەشتیاری، ژمارەیەك پرۆژەی گرنگ و ستراتیژی لە ناوچە گەشتیارییە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێن، ئاڤا زانیویەتی؛ دوای ڕاگەیاندنی پرۆژە فراوانەكانی ناوچە گەشتیارییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە ناوچەی گەشتیاریی گەلی شێرانە کە دەکەوێتە سنووری شێلادزێ لە پارێزگای دهۆک، پرۆژەیەکی گەشتیاریی فراوان جێبەجێ دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێم تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، وەبەرهێنەرێكی پارێزگای دهۆك، پرۆپۆزەلی دروستكردنی كۆمەڵگەیەكی گەشتیاریی بە سەرجەم پێكهاتەكانییەوە لە ناوچەی گەشتیاریی گەلی شێرانە لە شێلادزێ، ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری دهۆك كردووە و شوێنی پرۆژەكەش دیاریكراوە و ئێستا لە قۆناغی دیزاین و ڕێكارە كارگێڕییەكاندایە.
وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ڕاشیگەیاند، بۆ ئەوەی زۆرترین ژمارەی گەشتیار بە ئاسانی بە ناوچە گەشتیارییەكان بگەن، حكومەتی هەرێمی كوردستان هەڵمەتێكی فراوانی دروستكردنی ڕێگاوبانی دەستپێكردووە كە وا دەكات جموجۆڵی گەشتیاری، بچێتە ئاستێكی پێشكەوتووتر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بایەخێكی تایبەت بە سێكتەری گەشتوگوزار دەدات بە ئامانجی ئەوەی ببێتە سەرچاوەی داهات بۆ كوردستان، بۆ ئەمەش؛ لە ماوەی پێنج ساڵی تەمەنی كابینەكە، سەرمایەی بەگەڕخراو لە سێكتەری گەشتیاری حەوت ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە و تەنها لە ساڵی ڕابردوودا 28 پرۆژەی گەورەی گەشتیاری لە ناوچە جیاوازەكان كراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 6 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
40 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






