بڕیارە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر دوو پرۆژەیاسای پەیوەست بە خەڵکی کوردستان بدات
- عێراق
- 21 کانوونی دووەم

باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق، وێنە: iraq news
ئاڤا نیوز
ئەمرۆ پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەبارەی چوار پرۆژەیاسای گرنگ کۆدەبێتەوە، دوویان پەیوەستن بە خەڵکی کوردستان، یەکێکیان هەموارکردنەوەی بودجە کە پەیوەستە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، دووەمیان تایبەتە بە گەڕاندنەوەی زەوی جووتیارانی کورد لە کەرکووک و سنووری ماددەی 140.
چیرۆکی سەرەکی: کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق 10 بڕگە لەخۆ دەگرێت، گرنگترینیان دەنگدانە لەسەر هەریەکە لە یاسای هەمواری بودجە، لەگەڵ یاسای باری کەسێتی، یاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتیی موڵک و ماڵی داگیرکراو بە فەرمانی ئەنجوومەنی ناسراو بە "قیادەی سەورە"ــی هەڵوەشاوە و یاسای لێبووردنی گشتیی.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی هەمواری بڕگەی 'ج' ماددەی 12 لە یاسای بودجە، تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی کوردستان لە 6 دۆلارەوە بۆ 16 دۆلار زیاد دەکرێت، لەسەر ئەو بنەمایەش هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ دەستپێدەکاتەوە.
-پرۆژە یاسایەکی دیکەی گرنگ بۆ کورد بریتییە لە دەنگدان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ڕژێمی بەعس. نیو سەدەیە بەهۆی بڕیارێکی ڕژێمی پێشووی عێراق، کە هەوڵێک بوو بۆ سڕینەوەی کورد و گۆڕینی دیموگرافیای ناوچە کوردستانییەکان، زیاتر لە 300 هەزار دۆنم زەوی جووتیارانی کورد و تورکمان لە کەرکووک و ناوچەکانی دیکە داگیرکراون یان بە بیانووی جیاواز لێیان سەندراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی فراکسیۆنی " تەقەدوم" دەڵێت: دوای ئەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق یاسای لێبوردنی گشتی خستە نێو بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانەوە، تەواوی ئەندامانی فراکسیۆنەکەیان بەشداری دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: پارتەکەی حولبووسی بایکۆت دەشکێنێت و دەگەڕێتەوە نێو هۆڵی پەرلەمان.
- پارتی "تەقەدوم" کە محەممەد حەلبووسی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق سەرۆکایەتی دەکات، لە ئەمڕۆوە بایکۆت دەشکێنن و بەشداری دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق دەکەن.
- پێشتر فراکسیۆنی "تەقەدوم" کە خاوەنی 39 کورسی پەرلەمانە، بڕیاری دابوو بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان نەکات و بەردەوام بێت لە بایکۆتکردن تا ئەو کاتەی بڕگەی دەنگدان لەسەر یاسای لێبوردنی گشتی دەخرێتە نێو کارنامەی دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 47 خولەک لەمەوپێش
120 ملیار داهاتی ناوخۆ بۆ مووچەی مانگی حەوت درایە بەغدا
- بزنس
- 53 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو تەرزاووی پێداچوونەوەی مانگی هەشت بۆ بەغدا دەنێردرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ بۆ ڕۆبیۆ: پابەندین بەو پلانەی پووتین و ترەمپ لەسەری ڕێککەوتوون
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکارێکی عێراقی دەرکەوتنی لە ڕاگەیاندنەکان لێ قەدەغە دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا چەند چەکدارێکی نەناسراو دوو کەس لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیان دەکوژن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکارێکی عێراقی دەرکەوتنی لە ڕاگەیاندنەکان لێ قەدەغە دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا چەند چەکدارێکی نەناسراو دوو کەس لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیان دەکوژن
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار شێوازێكی نوێی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر شکستی پێهێنرا
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
حەوت کەس بە تۆمەتی ساختەکاری لە موڵکێکی دەوڵەتدا بە 15 ساڵ زیندانی حوکم دەدرێن
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناسرییە خێزانێک بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر دەکرێن