پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر گەڕانەوەی موڵک و ماڵی داگیرکراو لە کەرکووک دا
- عێراق
- 21 کانوونی دووەم

دیمەنی نێو هۆڵی پەرلەمانی عێراق، وێنە:INA
ئاڤا نیوز
لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان دەنگ بە پرۆژە یاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتیی موڵک و ماڵی داگیرکراو بە فەرمانی ئەنجوومەنی ناسراو بە "قیادەی سەورە"ــی هەڵوەشاوە و یاسای باری کەسیێتی و لێبووردنی گشتی دران.
بۆچی گرنگە: لە ڕێگەی ئەو پرۆژەیاسایەوە کە تایبەتە بە کەرکووک و سنووری ماددەی 140، زیاتر لە 300 هەزار دۆنم مووڵک و زەوی جووتیارانی کورد و تورکمان کە 50 ساڵ پێش ئێستا لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دراون بە عەرەبی هاوردە، بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان دەگەڕێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق 10 بڕگە لەخۆ دەگرێت، حەوت بڕگەیان دەنگدان و سێ بڕگەی دیکە بۆ خوێندنەوەی چەند پرۆژەیاسایەکی دیکە بوو.
چی ڕوویدا: بڕگەی یەکەمی دانیشتنەکە کە تایبەت بوو بە هەمواری یاسای بودجە، بەهۆی پێشنیازێکی نوێنەرایەتیی حکومەت دواخرا و پاشان دەنگدان لەسەر پرۆژە یاساکانی دیکە دەستی پێکرد و دەنگ لەسەر هەرسێ پرۆژە یاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتیی موڵک و ماڵی داگیرکراو بە فەرمانی ئەنجوومەنی ناسراو بە "قیادەی سەورە"ــی هەڵوەشاوە و یاسای باری کەسیێتی و لێبووردنی گشتی دران.
لێدوانی فەرمی: دوای دەنگدان بە پرۆژە یاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتیی موڵک و ماڵی داگیرکراو، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، "سوپاس بۆ خودای گەورە سەرکەوتین، دوای 50 ساڵ لە داگیرکاری و 20 ساڵ لە ڕووخانی ڕژێمی بەعس، پرۆژە یاسای گەڕانەوەی زەوییەکان دەنگی لەسەر درا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






