زیاتر لە هەزار و 500 پڕۆفیسۆر و مامۆستای خوێندنی باڵا خانەشین دەبن
- کوردستان
- 21 کانوونی دووەم

دیمەنی باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وێنە سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
دوای کەمکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی، بڕیارە سەروو هەزار و 500 پرۆفیسۆر و مامۆستای سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا خانەنشین دەکرێن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە، 15-1-2025، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بە نووسراوی ژمارە 191 بڕیاری كەمكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە 63 ساڵەوە بۆ 60 ساڵ دا، هاوكات ماوەی خزمەتی لە 15 ساڵەوە بەرز كردەوە بۆ 25 ساڵ بۆ كەسێک كە ئارەزوومەندانە داواكاری خانەنشینی پیشكەش بكات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژی دووشەممە، 20-1-2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەنووسراوێکی نهێنی کە نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵی هاوپێچ کراوە سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاسای خانەشینی یەکگرتوو داوای لە سەرۆکایەتی گشت زانکۆ حکومییەکان، دەستەی کوردستانی بۆ خوێندنی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی، ئەنجوومەنی باڵای کوردستانی بۆ پسپۆڕە پزیشکییەکان کردووە بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆکەکەی.
ژمارەکان وا دەڵێن: بەجێبەجێکردنی ئەم بڕیارە؛ 88 پرۆفیسۆر، 138 پڕۆفیسۆری یاریدەدەر، 280 مامۆستا و مامۆستای یاریدەدەر و زیاتر لە هەزار فەرمانبەر و موعید خانەنشین دەبن.
لەلایەکی دیکەوە: لەپەنای ئەوەش 10 هەزار و 300 دەرچووی سێ یەکەمی زانکۆ و پەیمانگەکانمان هەن تاوەکو ئێستا دانەمەزراون، ، هەلی دامەزراندنیان بۆ هاتووەتە پێش لە پێدانی زانیاریی و و نووسراوە فەرمییەکانیان بە زانکۆکان ئاگادارکراونەتەوە، واتە بەپێی بڕوانامە و پسپۆڕی پشتیان پێدەبەسترێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاشکرا کرا
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئەڵمانیا بە مەرج دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە: داعش لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە 153 هێرشی ئەنجامداوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لە تەواوبووندایە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو ئۆتۆمبێلەی لە هەولێر فولکەیەکی داخست دەستی بەسەردا گیرا