تا ئێستا نزیکەی 18 هەزار خێزانی ئاوارەی شنگال نەگەڕاونەتەوە ناوچەکانیان
- کوردستان
- 22 کانوونی دووەم

کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
لە کۆی 170 کەمپی ئاوارەکان، تەنیا 22 کەمپ لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک ماون کە 18 هەزار خێزان لەخۆ دەگرێت و زۆرینەشیان خەڵکی شنگال و هەندێکیشیان خەڵکی پارێزگاکانی دیکەن.
وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق بە هاوکاری هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەوڵەکانی بۆ داخستنی کەمپی ئاوارەکان بەردەوامە، بۆ ئەو مەبەستەش هاوکاری دارایی و کۆمەڵێک پێداویستی بۆ هەر خێزانێک دابین دەکات کە بیەوێت ئارەزوومەندانە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان، بەڵام بەهۆی ئاسایی نەبوونەوەی دۆخی شنگال هێشتا بەشێکی زۆری ئاوارەکانی شنگال لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن.
لێدوانی فەرمی: کەریم نووری، بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراق ڕاگەیاند:
- هەوڵەکان بۆ داخستنی کەمپی ئاوارەکان و گەڕاندنەوەیان بۆ ناوچەکانی خۆیان بەردەوامە و بڕی هاوکارییەکانیش بۆ ئەوانەی دەگەڕێنەوە لە ملیۆن و نیوێک زیادکراوە بۆ 4 ملیۆن دینار.
- تەنیا 16 کەمپ لە دهۆک و 6 کەمپ لە هەولێر ماون کە 18 هەزار خێزان لەخۆدەگرن، زۆربەیان خەڵکی شەنگال و هەندێکیشیان خەڵکی پارێزگاکانی دیکەن.
لەلایەکی دیکە: سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو عێراقییانەی کە لە ئەوروپا گیریان خواردووە، ڕایگەیاند: عێراق سەرکەوتوو بوو لە گەڕاندنەوەی چوار هەزار و 500 هاووڵاتی کە لەسەر سنوورەکانی نێوان پۆڵەندا و لیتوانیا و بیلاڕووس گیریان خواردبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی نەتەنیاهۆ دوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت