محەممەدی حاجی مەحموود: كەس هێندەی محەممەد شیاع سوودانی دژی كورد نەبووە
- کوردستان
- 22 کانوونی دووەم
محەممەدی حاجی مەحموود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ڕەخنە لە چوونی شاندەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا لەبارەی مووچە و بودجە دەگرێت و دەڵێت، شەرمەزارییە. هاوکات ئاماژە بەوەش دەکات، كەس هێندەی سوودانی دژی كورد نەبووە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە 22-1-2025، محەممەدی حاجی مەحموود بۆ میدیاکانی حیزبەکەی قسەی کرد و لە دیدارەکەدا کۆمەڵێک بابەتی ورووژاند و تیشکی خستە سەر گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
لێدوانی فەرمی: محەممەدی حاجی مەحموود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند:
- كەس هێندەی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی ئێستای عێراق دژی كورد نەبووە.
- دەشڵێت، کاتێک سەردانی هەولێری کرد، پێم گوت، لەو كاتەی تۆ سەرۆکوەزیرانی عێراقیت، دادگا زۆرترین بڕیاری دژی هەرێمی کوردستان داوە.
- سودانی بە یاسا و بە هێمنی كاردەكات تەنانەت نەوتی هەرێمی کوردستانی لە پاریسەوە ڕاگرت و سەرچاوەی داهات و قوتی خەڵكی كوردستانی ڕاگرت و پەرلەمان و كۆمسیۆنی كوردستانیان هەڵوەشاندەوە.
- پرسی مووچە هەمووی لە لای سوودانییە نەک تەیف سامی، تەیف سامی ڕەنگە دراوسێكەی خۆشی نەیناسیبێت، ئێستا هەموو دونیا دەیناسێت، لەبەرئەوەی میدیاکان گەورەیان کرد.
- ئەو هەموو چوونە بۆ بەغدا بۆ بودجە و مووچە مایەی شەرمەزارییە، ئەمە دانووستان نییە، بەڵکو تەسلیم بوونە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت