
دكتۆر دەشتی دزەیی کە ئەمڕۆ لە تەمەنی 80 ساڵی کۆچی دوایی کرد
ئاڤا نیوز
دكتۆر دەشتی دزەیی، پزیشكی ناسراوی كوردستان دوای ماوەیەكی زۆر ململانێ لەگەڵ نەخۆشیی، لە تەمەنی 80 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش سەرەخۆشی لە خانەوادەكەی دەكات.
ئەوەی پێویست بیزانیت: پرۆفیسۆر دكتۆر دەشتی دزەیی لە 8-5-1945 لە هەولێر لەدایكبووە و ساڵی 1969 كۆلێژی پزیشكی لە زانكۆی مووسڵ تەواوكردووە، ڕاوێژكاری نەخۆشییەكانی هەناو، دامەزرێنەری زانكۆی هەولێری پزیشكییە، بەدرێژایی كاروانی ژیانی جگە لە خزمەتی پیشەیی و ئەكادیمی، چەندین نەوەی پسپۆڕی پزیشكی بۆ كوردستان بەرهەمهێنا، ڕۆڵی گرنگ و مێژوویی هەبووە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستیی بۆ پێشمەرگە و بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بۆ كۆچی دوای پرۆفیسۆر دكتۆر دەشتی دزەیی، دكتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی بڵاوكردووەتەوە و سەرەخۆشی لە خانەوادەكەی دەكات.
وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەكردووە، "دكتۆر دەشتی دزەیی، پێشڕەوی بواری پزیشکی کوردستان و دڵسۆز، بەوەفا و خۆشەویستی هاووڵاتیان بوو، خزمەتی زۆری مرۆڤدۆستی، هەژاران، هاووڵاتیان و چارەسەری نەخۆشی و بواری ئەکادیمی و فێرکردنی چەندین نەوەی پزیشکی کردووە، ڕۆڵی گرنگ و مێژوویی هەبووە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان و بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت