
ئارژین کۆبانێ
ئاڤا نیوز
سەکردایەتی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) کوژرانی یەکێک لە فەرماندەکانی لە بەنداوی تشرین لە ئەنجامی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ گرووپەکانی نزیک لە تورکیا ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: دوای کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە ڕێککەوتی 8-12-2024 گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا هێرشەکانیان بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستپێکردووە و ئامانجیان ئەوەیە دەستبگرن بەسەر بەنداوی تشرین. تاوەکو ئێستاش شەڕ و پێکدادانی ئەو گرووپە چەکدارانە و هەسەدە بەردەوامە و بەگوێرەی ئامارەکان لە پێکدادانەکاندا 360 چەکداری نزیک لە تورکیا و 76 شەڕڤانی یەپەگە کوژراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرکردایەتی گشتی یەپەژە ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، عەدلا شەوکەت، تەمەن 41 ساڵ، ناسراو بە ئارژین کۆبانێ، کە فەرماندەیەکی باڵاکانی یەپەژەیە، ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو، لە کاتی ڕووبەڕووبونەوە لەگەڵ گرووپەکانی نزیک لە تورکیا لە نزیک بەنداوی تشرین کوژراوە.
زانیاریی زیاتر: عەدلا شەوکەت، ساڵی 2011 چووەتە ڕۆژئاوای کوردستان و ساڵی 2013 کاتێک یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) دامەزراوە کە ئێستا بەشێکە لە هەسەدە، چووەتە ناو یەپەژە و بووەتە فەرماندە.
ئەوەی لەبارەیە دەگوترێت: مەزڵووم عەبدی لە کاتی هێرشەکانی داعش بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان باسی لەوە کردووە: فەرماندە ئارژین لە هەرکوێیەک بووبێت و شەڕی کردبێت، پێم شەرم بووە قسەی تێدا بکەم.
- دەستێکێ باڵای هەبووە لە تەکنیکی شەڕ و شکەستپێهێنانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان.
- یەکێک بوو لە بەتواناترین فەرماندەکانی یەکینەکانی "یەپەژە" بۆ خستنەخوارەوەی درۆن و فڕۆکەی جەنگیی.
- یەکێک بوو لە ڕاهێنەرە بەنێوبانگەکانی مەشقی یەپەژە.
باکگراوند: هەر ئەمڕۆ شەممە، 25-1-2025، هەسەدە لە ڕاگەیێنراوێکدا باسی لەوەکرد: هێزەکانیان وەڵامی هێرشێکی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیایان لە ناوچەکانی پردی قەرەقۆزاق، گوندی قەڵای نەجم، گوندی هوشرییە و گردی خودی لە ڕۆژهەڵاتی منبج، دایەوە و لە ئەنجامدا شەش چەکدار کوژراون و هەشتی دیکەش بریندار کراون، هەروەها سێ ئۆتۆمبێلیش لەناوبراوە، کە یەکێکیان سیستەمێکی ڕاداری لەسەر بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 26 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






