ئەربیل بووەتە مەرجی سەرەکی ئیسرائیل بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ باکووری کەرتی غەززە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 کانوونی دووەم

ئەربیل یەهود، بارمتەی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
کچێکی جوو بەناوی ئەربیل یەهود، کە لە کاتی هێرشەکەی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە 7ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو ڕفێنرا، ئێستا بووەتە مەرجی ئیسرائیل بۆ ڕێگەدان بە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ باکووری کەرتی غەززە.
وێنە گەورەكە: ئاڵوگۆڕی بارمتە و دەستگیركراوەكان لەچوارچێوەی ڕێككەوتنی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە، ئەمڕۆش حەماس چوار خانمە سەربازی بە بارمتەگیراوی لەڕێگەی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور، ڕادەستی ئیسرائیل كردەوە وەك كاروانی دووەم لە ئازادكردنی ئەو 33 بارمتەیەی كە ڕێككەوتن لەسەر ئازادكردنیان كراوە.
لێدوانی فەرمی: نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، "رێگە بە ئاوارەکان نادرێت بۆ باکووری کەرتی غەززە بگەڕێنەوە تاوەکو ئەربیل یەهود ئازاد نەكرێت"، هۆکاری ئەم بڕیارەی ئیسرائیل بۆ ئەوە دەگەرێتەوە دەڵێن، حەماس لە بابەتی ڕادەستكردنەوەی بارمتەكان وەك پێویست پابەندی بەڵێنەكانی نەبووە كە دەبوو سەرەتا بارمتە سڤیلەكان ئازاد بكات.
بەگوێرەی قۆناغی یەكەمی ڕێككەوتنەكە، دەبوو سبەی یەكشەممە، گەڕانەوەی ئاوارەكان لە ناوەڕاست و باشووری غەززە بۆ باكووری كەرتەكە دەستپێبكات. بەڵام نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، سوورین لەسەر ئەوەی حەماس دەبێت سەرەتا بارمتە سڤیلەكان ئازاد بكات، كە خانمێك بە ناوی "ئەربیل" و 'شیری' و منداڵەكانی و خێزانی 'بیباس' دەگرێتەوە و زۆر ترسمان لە چارەنووسیان هەیە.
زانیاریی زیاتر: ئەربیل یەهود کچێکی تەمەن 29 ساڵی جووە، لە 7ـی ئۆکتۆبەردا لەلایەن چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس دەستگیرکرا، بەگوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل، ئەربیل هاووڵاتییەکی مەدەنییە و لە ماڵەکەی خۆیدا ڕفێندراوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: چەکدارانی حەماس دەڵێن ئەربیل، سەربازە و مەدەنی نییە، بۆیە ناکەوێتە نێو چوارچێوەی ئازادکردنی هاووڵاتییە سڤیلەکان، بەڵام حکومەتی ئیسرائیل دەڵێت هاووڵاتییەکی مەدەنییە و هیچ پلەیەکی سەربازی نییە و کردووشییەتی بە مەرج بۆ ڕێگەدان بە گەڕانەوەی ئاوارەکان.
لە لایەکی دیکەوە: بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیا جیهانییەکان، ئەربیل پسپۆری بۆشایی ئاسمانییە و پێشتر لە ئەنجوومەنی ئەشکۆڵ کاریکردووە، بۆیە بەهۆی پسپۆرییەکەیەوە بەلای ئیسرائیلەوە کەسێکی گرنگە بە هەر نرخێک بێت دەیانەوێت ئازادبکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






