ڕزگاربووانی ئەنفال و زیندانیانی سیاسیی داواکارییەک ئاراستەی ئاڤا میدیا دەکەن
- کوردستان
- 25 کانوونی دووەم
ئامادەکردنی زەوی بۆ دابەشکردنی نەسەر فەرمانبەران
ئاڤا نیوز
ڕزگاربووانی ئەنفال و زیندانیانی سیاسیی لە هەڵەبجە داواکارن زەوییان بەسەردا دابەش بکرێت، دەشڵێن، "نائومێدین لە وەرگرتنی زەوی لە پارێزگای هەڵەبجە، چونکە دەستی دەستیمان پێ دەکرێت".
چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەک ڕزگاربووی ئەنفال لە پارێزگای هەڵەبجە بۆ وەرگرتنی زەوی داوا دەکەن بگوازرێنەوە پارێزگای سلێمانی، چونکە شارەوانی هەڵەبجە بە بیانووی نەبوونی زەوی، دەستی دەستییان پێدەکات و تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە ئەو کێشەیەیان بۆ چارەسەر بکات.
لێدوانی فەرمی: شێرزاد ستار، نوێنەری ڕزگاربووانی ئەنفال لە هەڵەبجە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: داوا لە شارەوانی هەڵەبجە دەکەین 100 کەس لەو 621 ڕزگاربووەی ئەنفال بۆ وەرگرتنی زەوی بگوازرێنەوە سلێمانی، ئێستا 50 زیندانی سیاسیی لە هەڵەبجەی نوێ هەیە، کە داوای زەوی لە شارەوانی دەکەن پێیاندەڵێن زەویمان نییە، "ئێمە زەویمان دەوێ جا لە هەڵەبجە بێت باشترە، ئەگەرنا با بۆ سلێمانی بگوازرێینەوە".
لەلایەکی دیکەوە: سەلام بیلال، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- ئێمە هەشت هەزار و 500 زەویمان بۆ دابەشکردن هەیە، 700 زەوی ئامادە بەسەر خانەوادەی شەهیدان دابەش کرا، ئەوەی لەو ژمارەیە ماوەتەوە بەسەر 800 زیندانە سیاسییەکە و مامۆستا و فەرمانبەرانی دابەش دەکەین.
- دابەشکردنی زەوی لەو کەسانەوە دەستپێدەکات کە فەرمانی وەرگرتنی زەوییان کۆنە، هەروەها گواستنەوەی وەرگرتنی زەوی لە هەڵەبجەوە بۆ سلێمانی ڕێکار و ڕێنمایی تایبەتی هەیە و بۆ هەموو کەسێک ناکرێت، تەنیا بۆ ئەوانە نەبێت کە کارتی زانیارییان سلێمانییە.
زانیاریی تایبەت: بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا، ئێستا شارەوانی هەڵەبجە لە عەبابەیلێ تاوەکو دەروازەی شار دەستی بە ئامادەکردنی زەوی کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 2004 تاوەکو ئێستا، دوو هەزار و 350 فەرمانی جێبەجێنەکراو بۆ وەرگرتنی زەوی لە هەڵەبجە هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هێرشی کردە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت