
ئارژین کۆبانێ
ئاڤا نیوز
سەکردایەتی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) کوژرانی یەکێک لە فەرماندەکانی لە بەنداوی تشرین لە ڕووبەڕوو بوونەوەیەکدا لەگەڵ گرووپەکانی نزیک لە تورکیا ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا، گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا هێرشەکانیان بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە دەستپێکردووە و ئامانجیان ئەوەیە دەستبگرن بەسەر بەنداوی تشرین، تاوەکو ئێستاش نزیکەی 500 کەس لە هەردوولا کوژراون بە خەڵکی مەدەنیشەوە، زۆربەی کوژراوەکانیش لە گرووپە چەکدارەکان بوون.
زانیاریی تایبەت: بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئەرژین ناوی تەواوی عەدلا شەوکەتە و تەمەنی 41 ساڵ بووە.
٠ ساڵی 2011 چووەتە ڕۆژئاوای کوردستان و ساڵی 2013 کاتێک یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) دامەزراوە کە ئێستا بەشێکە لە هەسەدە، چووەتە ڕیزەکانیەوە و بووەتە فەرماندە.
٠ لە شەڕی دژی داعشدا یەکێک بووە لە فەرماندە ئازا و بەتواناکان، ڕۆڵێکی باڵای هەبووە لە تەکنیکی شەڕ و شکستپێهێنانی داعش بەتایبەت لە شەڕی کۆبانێ، بۆیە نازناوی ئەرژین کۆبانێی پێبەخشراوە، چونکە خەڵکی ئەوێ نییە.
٠ یەکێک بووە لە ڕاهێنەرە بەنێوبانگەکانی مەشق و شەڕی پارتیزانی.
٠ بەتوانا بووە لە تەکنیکی خستنەخوارەوەی درۆن و فڕۆکەی جەنگی، هەربۆیە لەکاتی چڕبوونەوەی هێرشەکان بۆ سەر بەنداوی تشرین، نێردراوەتە ئەوێ و ئەرکی پاراستنی بەنداوەکەی پێسپێردراوە، چونکە هێرشێکی زۆر بە درۆن دەکرێت.
٠کەسێکی نزیک و متمانەپێکراوی مەزڵووم عەبدی بووە، دوای گیانلەدەستدانی لە وەسفیدا گوتوویەتی: فەرماندە ئارژین لە هەر کوێیەک بووبێت و شەڕی کردبێت، پێم شەرم بووە قسەی تێدا بکەم.
باکگراوند: ئارژین کۆبانێ پێنج شەممەی ڕابردوو لە بەنداوی تشرین لە شەڕێکدا لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا کوژراوە و ئەمڕۆ کژورانی ڕاگەیێنراو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





