دوای بڕیاری ترەمپ هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە و هەسەدە چی لێدێت؟
- کوردستان
- 25 کانوونی دووەم

ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازی بۆ پێشمەرگە
ئاڤا نیوز
بڕیاری دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕاگرتنی هاوکارییە داراییە دەرەکییەکان بەشێوەیەکی کاتی پێشمەرگە و هەسەدەش دەگرێتەوە، هەردوولاش چاوەڕوانی ئەوەن بڕیارەکە چۆن جێبەجێ دەکرێت.
وێنە گەورەکە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، فەرمانی دەرکردووە هەموو ئەرک و خەرجییەکی نوێی یارمەتیی دەرەکیی ئەمریکا بۆ وڵات و گرووپەکان بۆ ماوەی سێ مانگ بووەستێنرێن تەنیا بۆ دوو وڵات نەبێت، ئەوانیش ئیسرائیل و میسرن. مەبەست لەم بڕیارە پێداچوونەوە و ڕێکخستنەوەی یارمەتییە دەرەکییەکانی ئەمریکایە.
هاوکاریی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە
لە بودجەی تەرخانکراوی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە و سوپا لە ساڵی 2025 دا، بڕی 380 ملیۆن دۆلار تەرخان کراوە، ئەم پارەیە بۆ ڕاهێنانکردن و دابینکردنی چەک و کەرەستەی سەربازی خەرج دەکرێت، لە هەرێمی کوردستانیش مانگانە نزیکەی 10 ملیۆن دۆلار وەکو هاوکاریی دارایی بەسەر پێشـمەرگەکانی لیوا هاوبەشەکان دابەش دەکرێت.
مانگی ڕابردوو کە دوایین گوژمەی هاوکارییەکە نێردرا، بە سەر زیاتر لە 50 هەزار پێشمەرگە دابەش کرا، بڕی هاوکارییەکەش بۆ هەر پێشمەرگەیەک لە نێوان 289 هەزار بۆ 310 هەزار دینار بوو.
لێدوانی فەرمی: لیوا عوسمان ڕیشە، وتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "تا ئێستا هیچ بەرچاوڕوونیمان نییە هاوکارییەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبن یان نا، چاوەڕوانین بزانین بڕیارەکە چۆن جێبەجێ دەکرێت".
هاوکاریی ئەمریکا بۆ هەسەدە
بەهەمانشێوە لە بودجەی تەرخانکراوی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٥دا، بڕی ١٤٧ ملیۆن دۆلار بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە تەرخانکراوە، کە تاکە هاوبەشی ئەمریکایە لە سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان بۆ تێکشکاندنی داعش، تاوەکو ئێستاش هیچ لێدوانێکی فەرمییان لەبارەی ڕاگرتنی هاوکارییەکان نەداوە، ئەمە لەکاتێکدایە ئێستا هەسەدە لە شەڕێکی قورس دایە لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لە بەنداوی تشرین.
بڕیارەکەی ترەمپ گۆڕانکاری تێدا دەکرێت؟
بەپێی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، هەردوو هاوکارییەکە بۆ پێشمەرگە و هەسەدە رادەگیرێن بۆ ماوەی سێ مانگ، مەگەر بە بڕیارێکی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەردەوام بن. چونکە کاتێک مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا فەرمانە کارگێڕییەکەی بۆ سەرجەم پۆستە کۆنسوڵی و دیپلۆماسییەکان گشتاندووە، جەختی کردووەتەوە، وەزارەت و ئاژانس و دامەزراوەکانی ئەمریکا بۆیان نییە یارمەتیی و هاوکاری دارایی دابین بکەن بۆ هیچ شوێن و گرووپ و وڵاتێک، بەبێ ئەوەی ڕەزامەندیی وەزارەتی دەرەوە بۆ ئەو یارمەتیدانە وەربگرن، واتا ئەگەر رەزامەندی وەزارەتی دەرەوە هەبێت، ئاساییە هاوکارییان بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەک ئاراستەی کەسوکاری قوتابییان دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
د.شاخەوان عەبدوڵڵا: ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا جێبەجێ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
9 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەک ئاراستەی کەسوکاری قوتابییان دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێکارێک لە سنووری گەرمیان بەهۆی بەرکەوتنی کارەباوە گیانیلەدەستدا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراقدا هەڵەبجە وەک پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆسەی تۆمارکردنی ناوی حاجییان دەکرێت بە ئەلیکترۆنی
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە زۆنی دووەمی پڕۆژەی ڕووناکی لە سۆران دەست پێدەکات