وەزارەتی پەروەردە سیستەمێکی نوێی بۆ بڵاوکردنەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان ڕاگەیاند
- کوردستان
- 26 کانوونی دووەم
لۆگۆی وەزارەتی پەروەردە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پەروەردە ئەمشەو لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی 'ئی - هەڵسەنگاندنەوە' ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم - خولی یەکەم بڵاودەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: یەكێک لە هەنگاوە ئەرێنییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدیجیتاڵیکردنی کاروبارەکانی دام و دەزگاکان بوو، لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەتی پەروەردە خزمەتگوزاری ئی - هەڵسەنگاندنی ڕاگەیاندووە کە دەبێتە پردی پەیوەندی نێوان خێزانی قوتابی و قوتابخانەکان تا ئێستا 200 هەزار جار داونڵۆد کراوە.
لێدوانی فەرمی: ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر حەوتی ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: ئەمشەو ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم - خولی یەکەم قوتابییان لە ڕێگەی ئەپلیکیشنی ئی - هەڵسەنگاندنەوە ڕادەگەیێنرێت.
- ساڵانە 40 ملیۆن دینار تەنیا لە دابینکردنی کارتی ئەنجامی نزیکەی دوو ملیۆن قوتابی تەرخان دەکرێت جگە لە پارەی خەرجی دیکە و ماندووبوونی ستافی قوتابخانە و وەزارەتەکان، ئەو پارەیە بۆ وەزارەت دەگەڕێتەوە بە چالاککردنی ئەپڵیکەیشنەکە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ یەکەمجارە لە قوتابخانە و پەیمانگە حکومییەکان، یەک ملیۆن 763 هەزار و 672 قوتابی لە شەش هەزار و 935 ناوەندی خوێندن، دەتوانن نمرەکانیان بە شێوازی دیجیتاڵی وەربگرنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
شێوازی نوێی ناونووسینی حاجییان ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر هێرشە ئەتۆمییەکەی ناگازاکی ئەمریکا بۆ سەر ژاپۆن تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
8 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
شێوازی نوێی ناونووسینی حاجییان ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ کێشەی شاری ئایندە 2 لە هەولێر دەکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکووک لەکار لادرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە 24 کاتژمێری ڕابردوو سێ ئەندامی حەشدی شەعبی لە کەرکووک کوژراون
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا وەڵامی حەلبووسی دەداتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆتایی ئەم مانگە 90%ـی پێداویستییەکانی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە دەگات