
ئاژەڵدارێک لەکاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکەی، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
دواکەوتنی بارانبارین ئاژەڵدارانی نیگەراندووە و ترسیان لە گرانبوونی نرخی گەنم و جۆ و ئالیک بۆ دروست بووە، وەزارەتی بازرگانیش دەڵێت، مەترسن کۆگاکانمان پڕن لە گەنم و جۆ.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی دواکەوتنی بارانبارینەوە، نرخی گەنم و جۆ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و لە هەندێک شوێنیش نرخەکان گران بوون، ئەمە ئاژەڵدارانی تووشی ترس و دڵەڕاوکێ کردووە، دەڵێن گومان دەکەین نرخەکان بەرزببنەوە کاریگەریی لەسەرمان دروست بکات.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان، ڕوونکردنەوە لەسەر دۆخەکە دەدات و بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هەندێک بازرگان بۆ ئەوەی دانەوێلە گران بکەن بۆ بەرژەوەندی خۆیان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە نرخی گەنم و جۆ گران بووە، لە کۆگاکانمان گەنم و جۆی زۆر هەیە و دۆخەکە پێویستی بە ترس نییە، هێشتا زووشە بڵێین وشکەساڵییە و ئۆمێد ماوە کە باران ببارێت.
محەممەد قادر، یەکێک لە عەلافەکان لە بازاڕی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەهۆی دواکەوتنی باران بارین، نرخی گەنم و جۆ و ئالیکی ئاژەڵ گران بوون، هەر تۆنێك جۆ بڕی 150 هەزار دینار و هەر تۆنێک گەنمیش 100 هەزار دیناری چووەتە سەر.
لەلایەکی دیکەوە: ئاژەڵداران دەڵێن گرانبوونی نرخی دانەوێڵە و گەنم و جۆ کاریگەریی لەسەر نرخی ئاژەڵیش دەبێت لە بازاڕدا، جەواد محەممەد، پیشەی ئاژەڵدارییە و دەڵێت: نرخی گەنم و جۆ و ئالیکی ئاژەڵ گران بووە، لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەک جیاوازە لە هەندێک شوێن لە تۆنی 100 هەزار دینار گران بووە، ئەمەش کاریگەریی لەسەر نرخی ئاژەڵ دروستکردووە و ئاژەڵی هەرزان کردووە".
جەواد محەممەد دەڵێت: "ئێستا وەرزی زاوزێی ئاژەڵە، زۆربەی ئاژەڵ ئێستا زاون و پێویستییان بە ئالیكی باش هەیە بۆ ئەوەی شیریان هەبێت، ساڵانە لەم كاتەدا گیا تا ئاستێك پێگەیشتبوو ئەوەمان پێدەدان بەڵام ئەمساڵ گیا نییە یان زۆر کەمە، ئەمە وایكردووە هەستین بە كڕینی ئارد یان گەنم و تێكەڵكردنی لەگەڵ چەند شتێكی دیکە بۆ ئەوەی بیدەین بە ئاژەڵەكان، ئێستا هەر فەردەیەك ئارد پێنج هەزار دیناری چووەتە سەر، كاش بۆ هەردوو فەردەیەك بڕی سێ هەزار دینار گران بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر ساڵێک بارانبارین دوا بکەوێت و گیا نەڕوێت، کاریگەریی لەسەر ئاژەڵداران دەبێت و نرخی ئالیک و پێداویستی ئاژەڵان و گەنم و جۆ گران دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






