عێراق یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ بازاڕی ئەبوزەبی بۆ کاغەزە داراییەکان واژۆ دەکات
- عێراق
- 27 کانوونی دووەم

ساتی واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی عێراق و بازاڕی ئەبوزەبی بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی، سەرەکوەزیرانی عێراق. فۆتۆ - ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
بە ئامانجی بەهێزکردن و گەشەپێدانی چاودێریی ڕۆژانەی ئاڵوگۆڕە داراییەکان و گەیشتن بە وەبەرهێنەرانی بیانی، دەستەی کاغەزە داراییەکانی عێراق و بازاڕی ئەبوزەبی بۆ کاغەزە داراییەکان یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد.
چیرۆکی سەرەکی: عێراق خواستی ئەوەی هەیە لەڕێگەی بازاری ئەبوزەبی بۆ کاغەزە داراییەکان بگاتە وەبەرهێنەران، بەتایبەتیش کە بازاڕەکە دەرفەتی گەیشتن بە 6.5 مليۆن وەبەرهێنەر دابین دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، بە چاودێری محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیران، دەستەی کاغەزە داراییەکانی عێراق و بازاڕی ئەبوزەبی بۆ کاغەزە داراییەکان یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد.
بەشێک لە بوارەکانی هەماهەنگی نێوان بازاڕی ئەبوزەبی بۆ کاغەزە داراییەکان و دەستەی کاغەزە داراییەکانی عێراق:
- بەهێزکردنی چاودێری لەسەر ئاڵوگۆڕی دارایی ڕۆژانە لە بازاڕدا، کۆمپانیاکانی نێوەندگیر، بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا لە هەموو بوارە داراییەکان
- ڕێکارەکانی مۆڵەتی تایبەت بە سندوقی وەبەرهێنانی خانووبەرە (REIT)
- ڕاهێنان لە بوارەکانی چاودێری، بەکارهێنان و گەرەنتیکردنی ئاڵوگۆڕەکان، بەئەلیکترۆنیکردن و شیکاریی دارایی، بەڕێوەبردنی سندووقەکان و چاودێریکردنیان
- پێداویستیی و ڕێکارەکانی کردنەوەی هەژمار بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی لە دەرەوەی وڵات
- هاندانی وەبەرهێنانی ئیماراتی بۆ دامەزراندنی کۆمپانیای عێراقی بە سەرمایەی ئیماراتی-عێراقی و کارپێکردنی لە بازارەکانی هەردوولادا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






