فوئاد حوسێن كاتی كۆبوونەوەی هەردوو شاندی هەولێر و بەغدا ئاشكرا دەكات
- کوردستان
- 27 کانوونی دووەم

د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، كات و شوێنی كۆبوونەوەی داهاتووی شاندی هەرێمی كوردستان و عێراق لە بەغدا ئاشكرا دەكات.
چیرۆكی سەرەكی: هەفتەیەكە وەزارەتی دارایی عێراق و تیمە تەکنیکییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان بە هاوبەشی كار دەكەن، بۆ ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی یەک و لیستی خانەنشینان و تەرازووی پێداچوونەوە (میزان موراجەعە)ی مانگی 12ـی ساڵی ڕابردوو.
زانیاریی تایبەت: ئەمڕۆ ئاڤا میدیا لە زاری سەرچاوەی تایبەتەوە بڵاوی كردەوە كە كۆتایی ئەم هەفتەیە كارەكانی هەردوو تیمی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و عێراق تەواو دەبێت، ئەگەر هیچ کێشەیەک ڕوونەدات، ئێوارەی ڕۆژی شەممە 1-2-2025، شاندی باڵای کوردستان دەچێتەوە بەغدا و لەگەڵ ئەنجوومەنی ئابووریی عێراق و تەیف سامی، وەزیری دارایی کۆدەبنەوە، بەڵام بەپێی وتەی وەزیری دەرەوەی عێراق كۆبوونەوەكە ڕۆژی هەینی دەكرێت.
لێدوانی فەرمی: د. فوئاد حوسێن لە پانێلێكدا لە بەغدای پایتەخت ڕایگەیاند: ڕۆژی هەینیی داهاتوو کۆبوونەوەی شاندی هەولێر و بەغدا لە ماڵی من دەكرێت.
لەلایەكی دیكەوە: سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوەتی هەرێمی کوردستان، فوئاد حوسێن ڕایگەیاند: رێککەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان و حکومەتی بەغدا هەیە، بەڵام لە پەرلەمان کێشەی بۆ دروست کرا، لە داهاتوویەكی نزیکدا سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆدەبێتەوە، تاوەکو ڕێگاچارەیەکی بۆ بدۆزرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شاندی هەرێمی كوردستان لەگەڵ خۆیان لیستەکانی مووچە و خانەنشینی دەبەن بۆ بەغدا و گفتوگۆ لەبارەی ڕێککەوتنێکی نوێ دەکەن بۆ خەرجکردنی مووچەی ئەمساڵی مووچەخۆران و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






