هاوپەیمانان دڵنیایی دەدەن؛ هاوکاریی دارایی بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت
- کوردستان
- 28 کانوونی دووەم

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە - جەنەڕاڵ هام، فەرماندەی گشتیی ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان لە عێراق
ئاڤا نیوز
فەرماندەی گشتیی ڕاوێژكارانی سەربازیی هاوپەیمانان لە عێراق دڵنیایی دەداتە وەزیری پێشمەرگە كە هاوكارییەكانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ سێشەممە 28-1-2025، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە جەنەڕاڵ هام، فەرماندەی گشتیی ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان لە عێراق و شاندێکی سەربازیی یاوەری کرد.
بۆچی گرنگە: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە ڕۆژانی ڕابردوو ڕایگەیاند كە هاوكارییە دەرەكییەكانی ئەمریكا بۆ سەرجەم وڵاتان جگە لە میسر و ئیسرائیل ڕادەگیرێت و ماوەی 90 ڕۆژ ڕێكخستنەوە و پێداچوونەوە بە میكانیزمی هاوكارییەكان دەكرێت، ئەمەش بووە هۆی بڵاوبوونەوەی دەنگۆی وەستانی هاوكارییەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان بۆ لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە، بەڵام ئەمڕۆ فەرماندەی گشتیی ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان لە عێراق لەمبارەیەوە دڵنیایی دا.
زانیاری بەدەستهاتوو: لە كۆبوونەوەیەكدا، وەزیری پێشمەرگە و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان بە گرنگییەوە باسیان لە دوایین پێشهات و پەرەسەندنە سیاسی و سەربازییەکان کرد بە تایبەت؛مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و شانەنوستووەکانی داعش لە عێراق و ناوچەکەدا.
لێدوانی فەرمی: شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لەبارەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند:
- چاکسازی و پرۆسەی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە بەردەوامە و هەموو هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی فیرقەکاندا جێگیر دەبن، بەمەش قۆناغێکی نوێی هێزێکی یەکگرتووی نیشتیمانی دێتە ئاراوە.
- لەبارەی بنیاتنانی دوو ناوچەیی سەرکردایەتیی، وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند: هەوڵەکانمان بەردەوامن و دەمانەوێت بەم نزیکانە هەردوو ناوچەی سەرکردایەتیی دەستبەکاربن و فیرقەکانیش لە چوارچێوەی ناوچە سەربازییەکاندا جێگیربکرێن.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: جەنەڕاڵ هام، فەرماندەی گشتیی ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان لە عێراق دڵخۆشی خۆی دەڕبری لە بەرامبەر بەرەوپێشچوونی زیاتری چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە، هەروەها لە قسەکانیدا وەزیری پێشمەرگەی دڵنیاکردەوە کە هاوکارییە دارایی و سەربازییەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکا بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت و ڕایگەیاند: ڕیفۆرمی سەربازی لە وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوی زۆر باشی بڕیوە، دڵنیاین ئیرادەی ئێوە بۆ چاکسازی ڕاستەقینەیە و دەتانەوێت پێشمەرگە ببێت بە هێزێکی نیشتمانی لە ناوچەکەدا، ئێمەش لەم پێناوەدا لەگەڵتان دەبین و پاڵپشتان دەبین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






