
مۆنیۆمێنتی هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
لیژنەی هەرێم و پارێزگاکان لە پەرلەمانی عێراق، نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد و داوایکرد دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەوە زیاتر دوانەخرێت و بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە.
وێنە گەورەکە: لە مانگی نیسانی ساڵی 2023ەوە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراقە و خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کراوە و تەنیا خوێندنەوەی سێیەم و دەنگدانی کۆتایی ماوە، سەرەڕای فشارەکانی کوردیش بەڵام بەهۆی ناکۆکییەوە تاوەکو ئێستا پڕۆژەیاساکە تێنەپەڕێنراوە.
لێدوانی فەرمی: شێروان دووبەردانی، ئەندامی لیژنەی هەرێم و پارێزگاکان لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "لە دوا کۆبوونەوەی لیژنەکەیاندا بەکۆی دەنگ داواکارییەکیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد، تێیدا داوایانکرد پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە".
لەلایەکی دیکەوە: 8ـی مانگی ڕابردوو عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی سەردانی هەڵەبجەی کرد و ڕایگەیاند، باشترین ڕێزلێنان بۆ ڕۆڵەکانی هەڵەبجە ئەوەیە، پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی بدات، چونکە ئەو هەنگاوە وەک قەرەبوویەک لە بەرامبەر قوربانییەکانی خەڵکی شارەکە هەژماردەکرێت.
هۆکارە زانراوەکان: لایەن و فراکسیۆنەکانی شیعە و سوننە چەندینجار تێپەڕاندنی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەیان پەکخستووە، ئەوان داوا دەکەن هەندێک قەزای پارێزگاکانی دیکەی عێراقیش بەیەک پاکێج لەگەڵ هەڵەبجە بکرێنە پارێزگا، بەڵام فراکسیۆنە کوردستانییەکان دەڵێن، هەڵەبجە تایبەتمەندیی هەیە و ڕەتیدەکەنەوە ئەو پڕۆژەیە بە گۆڕانکاری کارگێڕی دیکەوە ببەسترێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت