ئاڤا نیوز
بەشێکی سواڵکەرەکان لە هەولێر بازرگانی بەناوی قورئانی پیرۆزەوە دەکەن و لەو ڕێگەیەوە خەڵک دەڕووتێننەوە.
وێنە گەورەکە: زۆربەی شەقام و ترافیک لایتەکانی هەولێر پڕن لە سواڵکەر، بەتایبەت منداڵ و گەنج و ژنان، زۆربەشیان خەڵکی کوردستان نین و هی وڵاتانی سووریا و هیندستان و بەنگلادیش و چەند وڵاتێکی دیکەن، هەر یەکێکیان بە جۆرێک پارە پەیدا دەکات. هاوکات بەشێکی سواڵکەرەکان قوریانی پیرۆز بەکاردەهێنن بۆ ڕاکێشانی سۆزی خەڵک و پارە پەیداکردن.
زانیاریی تایبەت: هیشام سەعید، پەیامنێری ئاڤا بەدواداچوونی بۆ بابەتەکە کردووە و دەرکەوتووە،
- بەشێک لە سواڵکەران بەتانی و دۆشەک و پێخەفیان بردووە، بەم زستان و سەرمایە لەناو سەوزایی ترافیکەکان دەخەون، یەکێکیان قسەی بۆ ئاڤا کردووە و دەڵێت، "دەستمان لەم کارە بەرنابێت و دڵمان نایەت شەوانیش بچینەوە، نەوەک بەیانی کە هاتینەوە شوێنەکەمان لەلایەن کۆمەڵێکی دیکەوە گیرابێت".
- پەیامنێری ئاڤا دەپرسێ چۆن ئەم هەموو پارەیە پەیدا دەکەن، سواڵکەرەکە دەڵێ، "قورئانی پیرۆز دەدەینە خەڵک، دەڵێین پارەکەی بۆ منداڵی هەتیو و بێ دایک و باوکە، خەڵکی هەولێریش دەست دەخەنە گیرفانیان و پارەی باشمان پێ دەدەن".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کامکاران بە کۆنسێرتێکی گەورە دەگەڕێنەوە سلێمانی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
21 ئەیلوول
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
21 ئەیلوول
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
21 ئەیلوول
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: داعش لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە 153 هێرشی ئەنجامداوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لە تەواوبووندایە