ئاسایشی ڕانیە ڕێگری لە بەدواداچوونی سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ دەکات
- کوردستان
- 30 کانوونی دووەم

مونا یاقۆ، سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ داوای پێکهێنانی لیژنە لەسەر ئاسایشی ڕانیە دەکات، وەک خۆی دەڵێت، 'ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی بۆ نێو دامەزراوەکە و زانینی ڕەوشی زیندانییە ئەشکەنجەدراوەکانی ناوی کراوە'.
بابەتی سەرەکی: دوای ئەوەی ئەمڕۆ 30-1-2025، زانیاریی لەبارەی ئەشکەنجەدانی چەند بەندکراوێک لەلایەن هێزێکی ئەمنی دەرەوەی ئاسایشی ڕانیە، لەنێو دامەزراوەکەدا بڵاوبووەوە، سەرۆکی دەستەکە و تیمێک بۆ زانینی ڕاستی بابەتەکە دەچنە ڕانیە، بەڵام ئاسایشی ڕانیە نە زانیاریان لەسەر ڕووداوەکە پێ دەدات، نە ڕێگە بە چوونە ژوورەوەیان بۆ ناو دامەزراوەکە دەدات.
لێدوانی فەرمی: مونا یاقۆ، سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ هێزی ئەمنی چووەتە ناو ئاسایشی ڕانیە و ئەشکەنجەی چەند بەندکراوێکیان داوە، ئێمەش چووین بۆ ئەوەی بزانین ئەم بابەتە چۆنە و ڕەوشی زیندانییەکان چۆنە، بەڵام بەڕێوەبەری ئاسایشی ڕانیە پێی وتین نووسراوی فەرمیتان پێنییە ناتوانن بێنە ژوورەوە.
زانیاریی زیاتر: لە وەڵامی بەڕێوەبەری ئاسایشی ڕانیە، مونا یاقۆ پێی دەڵێت 'من سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤم و بۆم هەیە بچمە ناو هەموو زیندانێک بەبێ نووسراو، بەڵام بەڕێوەبەری ئاسایش ڕێگەی پێنادات بچێتە ژوورەوە'.
سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ دەڵێت: دەبێت لیژنەیەک بۆ لێپێچینەوە لەم مامەڵەیی ئاسایشی ڕانیە بەرامبەر بە ئێمە پێکبهێنرێت، هەروەها دەبێت هەرچۆن بێت ڕەوشی زیندانییەکان بزانین چۆنە، ئەگەر بەخۆشی ئەمە نەکرا ئەوا سکاڵا لەسەر ئاسایشی ڕانیە تۆمار دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 24 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
58 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو





