
ئازادکردنی شەش هاووڵاتی ئەمریکی لە ڤەنزوێلا
ئاڤا نیوز
دوای کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی ڤەنزویلا و نوێنەری ترەمپ، شەش هاووڵاتی ئەمریکی ئازاد کران.
چیرۆکی سەرەکی: شەش هاووڵاتیی ئەمریکی کە لە ڤەنزوێلا دەستگیر کرابوون ئازاد کران ئەمەش دوای ئەوەی نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا، لەگەڵ ڕێچارد گرێنێل، نوێنەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کۆبوویەوە.
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەری ترەمپ هەروەها داوای لە مادورۆ کردووە بێ هیچ مەرجێک ڕازی بێت بە وەرگرتنەوەی هەموو ئەو کۆچبەرانەی ڤەنزوێلا کە لە ئەمریکاوە دیپۆرت دەکرێنەوە و بە فڕۆکە دەگەیێنرێنەوە ڤەنزوێلا.
مادورۆ لە کۆبوونەوەکەدا داوای "سەرەتایەکی نوێ" لە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و کاراکاسی کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: گرێنێل هەروەها هۆشداری ئەوەی داوە کە ئەگەر ڤەنزوێلا ئەم داوایە پەسەند نەکات ئەوا لێکەوتەی بە دوادا دێت.
شەش کەسەکە لەگەڵ گرێنێڵ بۆ ئەمریکا گەڕێنرانەوە و ترەمپ لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی سۆشیاڵ تروس سوپاس گرێنێڵی کرد و کارەکە بە کارێکی مەزن وەسف کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن داوا لە سووریا دەکات پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتییەوە بکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





