عومەر کۆچەر: عێراق لە ناردنی بەشە خۆراکی مانگانەش زوڵم لە هەرێمی کوردستان دەکات
- کوردستان
- 2 شوبات
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق باسی مامەڵەی حکومەتی فیدراڵی بەرامبەر هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، "عێراق تەنانەت لە ناردنی بەشەخۆراکی مانگانەشدا بۆ هەرێمی کوردستان جیاوازی دەکات."
وێنە گەورەکە: 14 ساڵە حکومەتی عێراق بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانی بڕیوە، نزیکەی دوو ساڵیش دەبێت بەهۆی سکاڵایەکەوە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جیهان ڕاگرتووە، بەمەش حکومەتی عێراق لە چەندین ڕێگەی جیاوازەوە فشار دەخاتە سەر هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: عومەر کۆچەر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: عێراق بە ویژدانەوە مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان ناکات، تەنەنات لە ناردنی بەشە خۆراکی مانگانەشدا پارێزگاکانی هەرێم دەخاتە دوای پارێزگاکانی دیکەی عێراقەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بە "سیاسیی" ناودەبات و دەڵێت، "بابەتەکان سیاسین و سزای خەڵكی هەرێمی کوردستان دەدرێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عومەر کۆچەر گوتیشی:
-ناکرێ بڵێین حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر عێراق کەمتەرخەمە.
-ئەگەر کێشەکان لە ٪5بن ئەوا عێراق دەیکاتە ٪100 و سزای هەموو هاونیشتمانییان دەدات.
-پێویستە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان وەک ناوچەکانی دیکەی عێراق ڕەوانە بکرێت.
-دەبێت هەڵوێستی بەهێزتر لەلایەن پەرلەمانتاران، حکومەت هەرێمی کوردستان و هاووڵاتییانەوە بەرامبەر عێراق هەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوانانی کورد سەرکەوتنێکی مێژوویی لەسەر لووتکەی زنجیرە چیاکانی قەفقاز تۆمار دەکەن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە هەزار و 630 قوتابخانەی سنووری هەولێر زەنگی خوێندن لێدرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: لە ئایندەیەکی نزیکدا قەیرانەکان کۆتاییان دێت