پارتی بۆ گەڕانەوەی زەوییەکانی شنگال پڕۆژەیەک پێشکەش بە پەرلەمانی عێراق دەکات
- کوردستان
- 2 شوبات

وێنەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق. وێنە - ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
دوای دەرچوونی یاسای گەڕانەوەی زەوی بۆ جوتیارانی کورد و تورکمان لە کەرکووک، فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا پڕۆژەیەک بۆ گەڕانەوەی زەوییەکانی شنگالیش پێشکەشی پەرلەمان بکات، بۆیەش داوا لە هاووڵاتیانی قەزاکە دەکات ئەوانەی زەوییان لێ زەوتکراوە بەڵگەی خاوەندارییەتی زەوییەکانیان پێشکەش بکەن.
بۆچی گرنگە: 21ـی مانگی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر یاسایەکدا کە هەموو ئەو زەویانەی لەسەردەمی بەعس لە جوتیارانی و کورد و تورکمان لە کەرکووک سەندرابوون بۆ خاوەنەکانیان دەگەڕێتەوە، ئێستاش لە نەینەوا و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە هەمان هەوڵ هەیە و پەرلەمانتارانی کورد دەیانەوێت لەڕێگەی پەرلەمانەوە کێشەی زەویوزاری داگیرکراو لەسەردەمی بەعسی ڕووخاودا چارەسەر بکەن.
لێدوانی فەرمی: ڤیان دەخیل، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمی حیزبەکەی ڕاگەیاند، "پڕۆژەیەکمان پێشکەشی پەرلەمان کردووە بۆ ئەوەی لەڕێگەی یاساوە ئەو زەوییانەی کاتی خۆی لە خەڵکی شنگال و دەوروبەری داگیرکراوە بۆیان بگێڕدرێتەوە، ئێستاش کار لەسەر یاساکە دەکەین."
بەشێکی دیکە لە قسەکانی ڤیان دەخیل، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق:
داوامان لە خەڵکی خۆمان کردووە ئەوەی بەڵگە و تاپۆی ھەیە ڕەوانە بکەن بۆ ئەوەی ژمارەی بڕیار لە ناوەڕۆکی یاساکە بنووسین، لە شنگال و زوممار هەندێکمان پێ گەیشتووە، چاوەڕێ دەکەین زیاترمان بەدەست بگات، لێرەوە داوا دەکەین ئەوەی کاتی خۆی زەوی داگیرکراوە، ژمارەی بڕیارەکەمان بۆ ڕەوانە بکات بۆ ئەوەی لە یاساکە دایبنێین.
ھەرکاتێک دەنگ لەسەر یاساکە درا و پەسەند کرا، ئەو زەویانەی بەزۆری لە خەڵک وەرگیراوە و داگیرکراون بۆیان دەگەڕێتەوە، چونکە ئەوانەی زەویان داگیرکراوە بڕیاری داگیرکردن و ژمارەی بڕیارەکەیان لایە.
هاووڵاتیان ھەر بەڵگەیەکیان لایە با بۆمان ڕەوانە بکەن بۆ ئەوەی زەویەکانیان لەڕێگەی یاسایەک بۆ بگەڕێنینەوە کە لە پەرلەمان دەربچێت و دەنگی لەسەر بدرێت، بۆیە ھەوڵی جدی دەدەین بۆ گەڕاندنەوەی زەوی ئەو خەڵکەی لە سەردەمی ڕژێمی بەعس زەوییان داگیر کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 خولەک لەمەوپێش
ئەڵمانیا بە مەرج دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەنێت
- بزنس
- 56 خولەک لەمەوپێش
هەنگاوە کردارییەکان بۆ یەکخستنی ژمێریاری یەکەکانی 70 و 80 کارا دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لە تەواوبووندایە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو ئۆتۆمبێلەی لە هەولێر فولکەیەکی داخست دەستی بەسەردا گیرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە و سووپای سووریا چەکی قورس بۆ سنووری مەنبج دەگوازنەوە