
باڵەخانەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق
ئاڤا نیوز
هەر سێ یاسای هەمواری باری کەسێتی، لێبوردنی گشتی و گەڕانەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکان بۆ خاوەنەکانیان لە کەرکووک، ڕەوانەی سەرۆکایەتی کۆمار کراون و چاوەڕێی واژۆی سەرۆککۆمارن بۆ ئەوەی بخرێنەبواری جێبەجێکردنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: 21ـی مانگی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق یاساکانی باری کەسێتی، لێبوردنی گشتی و گەڕانەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکان بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانی لە کەرکووک پەسەند کرد کە خواستی شیعە و سوننە و کورد و تورکمان بوون، بەشێک لە پەرلەمانتارانیش سکاڵایان لەسەر دانیشتنەکە لە دادگای فیدڕاڵی تۆمارکردووە و داوای هەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەکە دەکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی باڵا لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 2025-01-30، لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە هەر سێ پڕۆژەیاساکەی پەیوەست بە کورد، شیعە و سوننەکان گەیشتووەتە سەرۆکایەتی کۆمار و ڕادەستی تیمی ڕاوێژکارانی یاسایی لە سەرۆکایەتی کۆمار کراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی تیمی ڕاوێژکارانی یاسایی پێداچوونەوە و وردبینییان بۆ یاساکان کرد، لە نزیکترین کاتدا سەرۆککۆمار واژۆ لەسەر پەسەندکردنی یاساکان دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ماددەکانی 61 و 73ـی دەستووری عێراق، دەسەڵاتدراوە بە سەرۆککۆمار بۆ دەرچواندنی مەرسومی کۆماری بۆ ئەو یاسایانەی کە لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەنگی لەسەر دەدرێت بەبێ ئەوەی مافی ڕەتکردنەوەیانی هەبێت، لەو ڕۆژەشی یاساکان دەگەنە سەرۆکایەتی کۆمار، 15 ڕۆژ لەبەردەم لەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراقە بۆ ئەوەی واژۆ لەسەر یاساکان بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 27 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






