
حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرای کرد دەستیان کردووە بە هەوڵەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 2ـی ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای بودجەی گشتیی عێراقی پەسەند کرد کە پەیوەست بوو بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان هەماهەنگی دەکەن بۆ دەستپێکردن بەو پرۆسەیە.
لێدوانی فەرمی: حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند:
• وەزارەتی نەوت هەوڵەکانی لەگەڵ حکومەتی هەرێم دەستپێکرد بە ناردنی نوسراوێکی فەرمی بۆ گەیاندنی نەوت بەشێوەیەکی یاسایی بۆ کۆمپانیای سۆمۆ.
• چەندین ڕێکار گیراوەتەبەر لەگەڵ حکومەتی تورکیا بۆ ئامادەکردنی هێڵی بۆڕیی عێراق-تورکیا بۆ هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە.
• نەوتی هەرێمی کوردستان، بەمەرجێک ڕۆژانە 300 هەزار بەرمیل کەمتر نەبێت، ڕادەستی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی دەکرێت بۆ ئەوەی لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیا هەناردە بکرێت، ئەو قەرزانەی لای هەرێمی کوردستانە لە نێوان هەردوو هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنیان لەسەر دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە مانگی ئاداری ساڵی 2023 بە بڕیارێکی دادگەی ناوبژیوانی پاریس هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە ڕاگیرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 25 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
59 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






