
سەرۆكوەزیران، مەسرور بارزانی لەگەڵ قەیس بن محەممەد ئەلیوسف، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و برەودان بە وەبەرهێنانی سەڵتەنەی عومان. وێنە - ماڵپەڕی حکومەتی کوردستان
ئاڤانیوز
سەرۆكوەزیران، مەسرور بارزانی، خواستی هەرێمی كوردستان بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ سەڵتەنەی عومان دووپات دەكاتەوە. لە ئاییندەیەكی نزیكیشدا سەڵتەنەی عومان كونسوڵخانەی خۆی لە هەرێمی كوردستان دەكاتەوە.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستنان، پێشوازی لە شاندێكی سەڵتەنەی عومان كرد بە سەرۆكایەتی قەیس بن محەممەد ئەلیوسف، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و برەودان بە وەبەرهێنانی ئەو وڵاتە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، سەرۆكوەزیران لەم دیدارەدا جەختی لە پێویستیی بەهێزكردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و سەڵتەنەی عومان كردەوە لە بوارە جۆراجۆرەکاندا، بە تایبەتی بازرگانی، پیشەسازی و وەبەرهێنان.
بەتەنیشت ئەمەوە: وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و برەودان بە وەبەرهێنانی سەڵتەنەی عومان، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانیان بۆ هەرێمی کوردستان نیشاندا و ئامادەیی وڵاتەکەیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی.
بۆچی گرنگە: سەڵتەنەی عومان بە گرنگی دەزانێت، لە ئاییندەیەكی نزیكدا کونسوڵخانەی گشتیی خۆی لە هەرێمی کوردستان بكاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






