پەرلەمانتارەكەی ڕەیان كلدانی لە سلێمانی وەک مامۆستایەک بەشداریی لە خۆپێشاندان دەكات
- کوردستان
- 3 شوبات

وێنەی دانا ئامانج، پەرلەمانتاری بابلیون (حیزبەكەی ڕەیان كلدانی) کە وەك مامۆستایەك بەشداریی لە خۆپیشاندانەکانی سلیمانی كردووە
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانیی ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ داواكردنی مووچە و پاڵپشتی لە مامۆستا مانگرتووەكان خۆپێشانێکیان ئەنجامدا، بەڵام بەشداریكردنی پەرلەمانتارەكەی ڕەیان كلدانی ناڕەزایی بەشێک لە خۆپێشاندەری لێكەوتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاڤا میدیا كەوتوون، لە خۆپێشاندانەكەی ئەمڕۆی سلێمانی، دانا ئامانج، پەرلەمانتاری بابیلۆن (حیزبەكەی ڕەیان كلدانی) وەک مامۆستایەک بەشداریی كردووە، پاڵپشتیی خۆی و حیزبەكەی بۆ خۆپێشاندەران دووپات كردووەتەوە.
لەلایەكی دیكەوە: بڵاوبوونەوەی وێنەی پەرلەمانتارەكەی ڕەیان كلدانی، ناڕەزایی بەشێك لە خۆپێشاندەرانی لێكەوتووەتەوە و هاوكات لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش كەسانێك بە توندی ڕەخنەیان لە بەشداریكردنی دانا ئامانج گرتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕەیان كلدانی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی بابلیون بە هەڵوێستەكانی لە دژی پێشمەرگە و كورد و كوردستان ناسراوە، هاوكات بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و تێوەگلان لە گەندەڵی لە ساڵی 2019 ــەوە لە لیستی سزادراوانی ئەمریکایە،هەروەها دانا ئامانج كە پەرلەمانتاری بزووتنەوەكەیە پێشووتر لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووك، هەرێمی كوردستانی بە "شیمالی عێراق" ناو بردبوو، كە ئەمەش لە كاتی خۆیدا ناڕەزایی توندی خەڵكی كوردستانی لێكەوتەوە.
باكگراوند: دانا ئامانج، كاندیدی بزووتنەوەی بابلیون بوو لە كورسی كۆتای مەسیحییەكان لە بازنەی سلێمانی، بە پشتیوانیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان توانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت و ئێستا ئەندامی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت