محەممەد حافز بەبێ گەڕانەوەی بۆ پارێزگار دەوامی فەرمانگەکانی کەرکووک پەکدەخات
- کوردستان
- 5 شوبات

باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، سەرچاوە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
دژ بە فەرمانە سالارییەکەی دادگای فیدراڵی بۆ ڕاگرتنی کارکردن بە یاسای لێبوردنی گشتی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک تاکلایەنە و بەبێ گەڕانەوەی بۆ پارێزگار، پەکخستنی کاری فەرمانگەکانی پارێزگاکەی ڕاگەیاند.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 21ی مانگی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق لەکۆبوونەوەیەکی مشتومڕئامێزدا و بەیەک پاکێج یاسای لێبوردنی گشتی و باری کەسی و گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیانی پەسەند کرد، لەسەر سکاڵای چەند پەرلەمانتارێکیش ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی فەرمانێکی سالاری بۆ ڕاگرتنی کارکردن بەهەرسێ یاساکە دەرکرد، تا ئەو کاتەی دادگاکە بڕیاری خۆیی لەبارەی دەستورییبوونیان دەردەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد حافز، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند:
- بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ پەکخستنی یاسای لێبوردنی گشتی، لێدانە لە هاوبەشی نیشتیمانی و ڕێککەوتنەکان کە بنەمای ئارامی و دەستکەوتەکانی وڵاتە.
- وەک ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ڕایدەگەیێنین کە کاری ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و سەرجەم دامەزراوەکانی پارێزگاکە پەکدەخەین، ئەویش وەک نامەیەکی ناڕەزایی و هاوسۆزیی بۆ هەڵوێستی نیشتیمانیی بەشێک لە سەرکردە و پارێزگاکانی عێراق.
- بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بووەتە هۆی سەرسوڕمانی جەماوەرەکەمان و جەخت دەکەینەوە کە هاوسۆزیمان نیشانەی نەگۆڕی بنەماکانمانە لە پاراستنی یەکێتی عێراق و ئارامیی و ئاسایشی وڵات، وەفاشە بۆ خوێنی شەهیدان و گەرەنتیکردنی شایستە نیشتیمانییەکان، جەختیش دەکەینەوە کە کاردەکەین لەگەڵ هاوبەشە نیشتیمانییەکانمان بۆ دەرچواندنی یاسای دادگای فیدراڵی.
لەلایەکی دیکەوە: دژ بە فەرمانە سالارییەکەی دادگای فیدراڵی، پارێزگاکانی نەینەوا و سەڵاحەددین و ئەنباریش بڕیاریاندا سبەی لە هەموو دامودەزگاکانی پارێزگاکانیاندا دەوام ڕابگیرێت و بکرێتە پشوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت