
دیمەنی شاری کۆیە. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ژمارەیەکی دیکە لە کەسوکارى ئەنفالکراوانى سنوورى قەزاى کۆیە سامپڵى خوێنیان لێوەردەگیرێت، بۆ ئەوەى لەگەڵ بەشێک لەو ڕووفاتانەى لە پارێزگای سەماوە کە دۆزرابوونەوە، بەراورد بکرێن.
چیرۆکی سەرەکی: کەسوکارى ئەنفالکراوى سنوورى کۆیە سامپڵى خوێنیان لێوەرەردەگیرێت، سامپڵەکانیش دەبرێنە تاقیگەیەکى تایبەت لە بەغدا، لەگەڵ ئێسک و پروسکى ڕووفاتەکانى سەماوە بەراورد دەکرێن، بڕیارە لە ماوەی نۆ ڕۆژدا 550 کەسی دیکە لە کەسوکاری ئەنفالکراوان سامپلی خوێنیان لێوەربگیرێت.
لێدوانی فەرمی: تاڤگە حەمەساڵح، بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کۆیە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- ڕۆژانە نزیکەی 50 کەس سامپڵی خوێنی لێوەردەگیرێت، تیمێکی پزیشکی دادی عێراق و رێکخراوی ICMB بۆ ماوەی نۆ ڕۆژ لە زانکۆی کۆیە دەمێننەوە، تا بەشى دووەمی کەسوکاری ئەنفالکراوان کە ژمارەیان 550 کەسە لەو ماوەیەدا سامپڵی خوێنیان وەربگیرێت و لەگەڵ ڕووفاتەکان بەراورد بکرێن تاوەکو بناسرێنەوە.
- تەواوی سامپڵەکان لە ڕێگەی تاقیگەیەکی تایبەتی بەغدا، پشکنینیان بۆ دەکرێت، تاوەکو ڕووفاتەکان لەو ڕێگەیەوە بناسرێنەوە و پاشان کاری هێنانەوەیان بۆ بکرێت، هاوکات بەڵێنمان پێدراوە هەرکاتێک پشکنینەکان تەواو بوون و ڕووفاتەکان ناسرانەوە کە خەڵکی قەزای کۆیەن، دەگەڕێنرێنەوە بۆ کۆیە و بەخاکیان دەسپێرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ژمارەی ئەنفالکراوەکان لە سنووری قەزای کۆیە نزیکەی 900 کەسە، لەو ژمارەیە ڕووفاتی 172 یان لە دەشتی سەماوەوە هێندراوەتەوە کوردستان و لە چەمچەماڵ نێژراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






