پێنج بازرگانی عەرەب و بازرگانێکی کورد 500 ملیۆن دۆلاری بازرگانانی سلێمانی دەبەن
- کوردستان
- 5 شوبات

دیمەنێک لە شاری سلێمانی
ئاڤا نیوز
پێنج بازرگانی عەرەب و بازرگانێکی کورد، 500 ملیۆن دۆلاری بازرگانانی سلێمانی دەبەن ئێستا ئەو شەش کەسە لەلایەن دەسەڵاتدارانی شارەکەوە داڵدەدراون. ئەو بازرگانانەشی پارەکەیان خوراوە لەرێگەی ئاڤاوە داوا دەکەن کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: گرووپێکی شەش کەسی، پێنج عەرەب و کوردێک، هاتوون کۆمپانیایەکی وەهمییان داناوە بەناوی ئاڵووگۆڕی دراو. چوونەتە لای ژمارەیەک بازرگانی سلێمانی، بڕی 500 ملیۆن دۆلاریان لێ وەرگرتوون، وتوویانە پارەکەتان داخڵی بۆرسەی جیهانی دەکەین، هەرچییەکتان پێویست بوو ئێمە بۆتان دەکڕین، لە یۆرۆ و ئاڵتوون و هەرشتێک لە دەرەوە بتانەوێت. دواتر چوون گرێبەستیان لەگەڵ بازرگانەکان کردووە، بەڵام شەش کەسەکە خۆیان ئیمزایان نەکردووە، نزیکەی 10 کارمەندیان هەبووە ئەوان ئیمزایان کردووە، بەڵام دوایی وەهمی دەرچوون و ڕایان کردووە.
لێدوانی فەرمی: سیروان محەممەد، بازرگانێکی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانییە، ئەو 112 دەفتەری خوراوە بەشێوەیە چیرۆکەکە بۆ ئاڤا دەگێڕێتەوە و دەڵێت، " چووینە لای حاکمی ئاسایشی سلێمانی سکاڵامان کرد و بۆ ماوەی سێ مانگ و 25 ڕۆژ تۆمەتباران دەستگیرکران، دوایی بە واستەی چەند بەرپرسێکی دەستڕۆیشتووی یەکێتی و بە پارە ئازاد کران، نە حساب بۆ یاسا کرا نە بۆ بانکی هەرێمیش. تەنانەت ئەو مادەیەی کە پێی دەستگیرکرابوون ڕێگەپێدراو نەبوو بە کەفالەتیش ئازاد بکرێن، 110 کەسیش سکاڵایان تۆمار کردووە".
ئێستا چی ڕوودەدات: سیروان محەمەد لەبارەی دۆسییەکەوە ئەوەی بۆ ئاڤا ئاشکرا کرد کە، دواتر ئەو تۆمەتبارانە ئازاد کران، ئێستاش ئەو شەش کەسە لەلایەن بەرپرسانی دەستڕۆیشتووی یەکێتییەوە پاسەوانیان بۆ دانراوە و دنیایەک ڤێلا، شوقە و هۆتێلیاشیان لە سلێمانی کڕیوە، هەڕەشەشیان لە بازرگانەکان کردووە کە بابەتەکە نەوروژێنن.
زانیاریی زیاتر: سیروان دەشڵێت، "من دووجار کە ئەم بابەتەم وروژاندووە و دەستگیرکراوم. ئێستا هاتوون داوای ڕێککەوتنم لەگەڵ دەکەن، دەڵێن، لەسەدا 25ـی پارەکەت دەدەینەوە و بێدەنگ بە."
لەلایەکی دیکە: عەبدورەحمان بەڕێوەبەری بانکی هەرێم سەبارەت بە هەمان دۆسییە هاتە سەر خەت و گوتی، "ئەم شەش کەسە ساختەچین، فێڵیان لە حکومەتیش و بازرگانانیش کردووە و دەبێت بگیرێن و دەستبگیرێت بەسەر هەمووشتێکیاندا".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





