ئەوقاف لە پرسی ڕێگریكردن لە قورئانخوێندنی كەسانی بیانی لە مزگەوتەكان ڕوونكردنەوە دەدات
- کوردستان
- 6 شوبات

باڵەخانەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی لە بارەی ڕێگریكردن لە قورئانخوێندن و پێشنوێژی كەسانی بیانی لە مزگەوتەكانی كوردستان، دەڵێت مەبەستمان سەرجەم ئەو چالاكی و قورئان خوێندنانەی كەسانی بیانییە كە بە بێ مۆڵەت و ڕێگەپێدانی وەزارەت دەكرێت.
چیرۆكی سەرەكی: نووسراوێكی فەرمی لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەرچوو، تێیدا بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەر بە وەزارەتەكە ڕاسپێردراون كە سەرجەم مزگەوتەكان ئاگاداربكەنەوە، ڕێگە نەدرێت كەسانی بیانی لەنێو مزگەوت و شوێنە ئایینیەكان كاری پێش نوێژی و وتاربێژی و قورئانخوێنی و بانگبێژی بكەن یاخود هەر چالاكییەكی دیكەی ئایینی بكەن، بەدواداچوونی وردیش بۆ ئەم بابەتە بكرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای بڵاوبوونەوەی نووسراوی ژمارە 422 كە لە 2-2-2025 گشتاندنی پێكراوە، ڕوونكردنەوەیەكی داوە و ئاماژە بەوە دەكات،
- چالاکی ئایینی و پێشنوێژی، یان قورئانخوێنی لەلایەن کەسانی بیانی (بەڕێگە پێدان)ی لایەنە پەیوەندارەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کارێکی ئاساییە، لەم ڕووەوە پێشوازی لە ھەر چالاکیەک لەچوارچێوەی ڕێنماییەکان دەکەین.
- ئەوەی کە ڕێگە پێدراو نییە، مەبەست لێی ئەو کەسانە پێویستە پێشوەختە (مۆڵەت) لە وەزارەت داوا بکەن تاوەکو ڕەزامەندی وەربگیرێت. هەروەک لە هەموو وڵاتانیش بەم شێوازەیە، ئەمەش پارێزگاریکردنە لە شوێنێکی پیرۆز کە مزگەوتە.
باکگراوند: لەماوەی ڕابردوودا ژمارەیەك كەس و لایەنی سیاسی بۆ مەرام و مەبەستی جۆراوجۆر، بەبێ ئاگاداری لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت و دەزگا فەرمییەكان و بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی، كەسانێكیان بەناوی قورئانخوێنی نێودەوڵەتی دەهێنا و لە مزگەوتەكان بۆنەی ئایینییان ڕێكدەخست، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەپێویستی زانی هاوشێوەی سەرجەم وڵاتانی جیهان ئەو مەراسیم و بۆنە ئایینیانە بە ڕێكاری یاسایی و كارگێڕێ ڕێكبخرێت و لەو چوارچێوەیەش نووسراوێکی دەرکرد بە ڕێگریکردن لە قورئانخوێندن و پێشنوێژیکردنی کەسانی بیانی لە مزگەوتەکانی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئێران: هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی دوای هێرشەکەی ئەمەریکا ڕووینەداوە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
1 خولەک لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت