ئاڤا نیوز
بەشێک لەو مامۆستایانەی لەسنووری پێنجوێن دامەزراون، داوای گواستنەوە بۆ پەروەردەکانی خۆیان دەکەن، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی قەزاکەش دەڵێت 'میلاکمان کەمە، بە مەرج گواستنەوە دەکەین.
چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەکی زۆری مامۆستا کە خەڵکی دەرەوەی پێنجوێنن، لە پەروەردەی پێنجوێن دامەزراون و ئێستا داوای گواستنەوە بۆ پەروەردەکانی خۆیان دەکەن.
لێدوانە فەرمییەکان:
- ئەسعەد جافر، بەڕێوەبەری پەروەردەی پێنجوێن بە ئاڤای ڕاگەیاند: هیچ مامۆستایەک نییە کە زیاتر لە 10 ساڵ بێت دامەزرابێت، لە ساڵی 2015 تاوەکو 2020 مامۆستا بە گرێبەست دامەزراون، ئەمانەش وەزارەتی پەروەردە گواستنەوەی ڕاگرتوون، ئەو گرێبەستانەی لە 2020 بوون بە میلاک وەزارەتی پەروەردە بەندێکی بۆ داناون، تا 2025-03-01 بەهیچ شێوەیەک گواستنەوە بۆ پەروەردەیەکی دیکە نایگرێتەوە.
گوتیشی: لە مانگی سێی ئەمساڵ لە کاتی دەوام گواستنەوە بۆ ئەو میلاکانە ناکرێت، بەڵکو لە مانگی 7 بەگوێرەی شایستەبوون بگوازرێنەوە، بەڵام بە مەرجێک وەزارەتی پەروەردە مامۆستا لە جێگایان دابنێت، بەو جۆرە نەبێت قوتابخانەکانمان بێ مامۆستا دەبن.
دامەزراندن بەر خەڵکی پێنجوێن نەکەوتووە و زۆرینەی مامۆستا دامەزراوەکان خەڵکی سلێمانی و هەڵەبجە و شارەزوورن، بە ئارەزووی خۆیان لە پێنجوێن فۆرمیان پڕکردووەتەوە، بۆیە حەق نییە دامەزراندنەکەش ببەن و بشگوازرێنەوە بۆ پەروەردەی خۆیان.
- د.سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بە ئاڤای گوت: هەر مامۆستایەک بگوازیتەوە دەبێت کەسێک بخرێتە جێگاکەی، ئەمساڵیش نە دامەزراندن و نە گرێبەست نییە، هەر کاتێک دەرگای دامەزراندن کرایەوە، بەگوێرەی ئەوە گواستنەوە دەکرێت، گواستنەوەکەش لە دەسەڵاتی پەروەردەی پارێزگاکانە، ئێمە تەداخول ناکەین.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





