
کاریگەری زیرەکی دەستکرد لەسەر ژینگە
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوێکی بەریتانیا کە ڕاوێژکاری سیاسەتی ئەندازیاری دەکات، هۆشداریی دەداتە حکومەتەکان سەبارەت بە کاریگەرییە دوور مەوداکانی زیرەکی دەستکرد لەسەر ژینگەی جیهان.
وێنە گەورەکە: سەنتەری نیشتمانی سیاسەتی ئەندازیاری کە پێکهاتووە لە 42 دامەزراوە بە سەرۆکایەتیی ئەکادیمیای شاهانەی ئەندازیاری بەریتانیا، تیشک دەخاتە سەر کاریگەریی داتا سەنتەرەکان کە بەڕێژەیەکی زۆر پشت بە وزە، ئاو و ماددە گرنگەکانی وەک سیلیکۆن دەبەستن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: NEPC لە ڕاپۆرتێکدا داوای ڕێوشوێنی کورتخایەن دەکات لەلایەن حکومەتەکانی جیهانەوە بۆ یارمەتیدانی ئەو داتا سەنتەرانەی کە کار لەسەر زیرەکی دەستکرد دەکەن، بەهۆی ئەو گەشە خێرایی زیرەکی دەستکرد دەستیپێکردووە، کاریگەرییە دوور مەوداکانیشی تا دێت زیاتر دەبن، هەر بۆیە دەکرێت کار بکرێت بۆ بەکارهێنانی وزەی نوێبووەوە و دووربوون لە بەکارهێنانی ئاوی خاوێن.
زانیاریی زیاتر: داتا سەنتەرەکان بڕێکی زۆر لە ئاوی خاوێن بەکاردەهێنن بەمەبەستی ساردکردنەوەی ئامێرەکان، هاوکات کارەبایەکی زۆریش لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی بەکاردەبات لەگەڵ بەکارهێنانی ڕێژەیەکی زۆر لە سلیکۆن و چەندین ماددەی دیکە کە پاشماوەکانیان کاریگەریی خراپ لەسەر ژینگە بەجێ دەهێڵێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوەشکراوە، دەتوانرێت زیرەکی دەستکرد بەکاربهێنرێت بۆ خێراکردنی پێشکەوتن بەرەو دەردانی کاربۆنی سفر و باشترکردنی دۆخی ژینگە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بڵاوکردنەوەی ئەو ڕاپۆرتە لەدوای ئەوە دێت مانگی ڕابردوو، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دیدگایەکی نوێی خستەڕوو بۆ ئەوەی بەریتانیا بکاتە پێشەنگ لە پەرەپێدان بە زیرەکی دەستکرد، ئێستا لە دوای ئەمریکا و چینەوە سێیەم گەورەترین وڵاتە لە وەبەرهێنان لە پیشەسازی زیرەکی دەستکرد AI.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە






