كاركردن لە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر بەردەوامە

شەیری بکە لە:
كاركردن لە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر بەردەوامە

دیمەنی چاندنی نەمام لە پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر

ئاڤا نیوز

کارکردن لە پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی بەردەوامە، ڕۆژانە تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی هەولێر و کۆمپانیای جێبەجێکار بە مەیدانی کار لە قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە دەکەن.

وێنە گەورەکە: پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر، یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەمدا، کە بە چارەسەرێکی سەرەکی بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی خۆڵبارین و پاککردنەوەی ژینگە دادەنرێت.

لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، پشتێنەی سەوزایی خەون و خواستی خەڵکی هەولێر بوو، بۆیە ئەگەرچی پێشتر لە ماستەرپلانی هەولێر هەبوو، سەرۆکوەزیرانی کوردستان هاوشان لەگەڵ هەموو هەنگاوە خێراکانی بۆ خۆشگوزەرانی، پشتێنەی سەوزایی خێرا کرد و خستییە بواری جێبەجێکردنەوە.

لەلایەکی دیکەوە: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، ڕۆژانە تیمەکانیان کار لەسەر پرۆژەکە دەکەن لە بوارەکانی تەرخانکردنی زەوی و قەرەبووکردنەوەی خاوەن مولکەکان، دیراسەکردنی پڕۆژەکە لەڕووی کشتوکاڵییەوە.

ژمارەکان وادەڵێن: پڕۆژەکە بازنەیەکە بە دەوری شاری هەولێر، لە دەرەوەی بازنەکە 90 کیلۆمەترە، لە ناوەوەی بازنەکە 82 کیلۆمەترە، پانییەکەی دوو کیلۆمەترە، لە هەشت زۆن پێکدێت، پشینیازکراوە ملیۆنان داری زەیتون و فستق بچێنرێن.

ئەمەش بزانە: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە نابێت کەس مافی بخورێت، بەپێی یاسا و ڕێکارەکان هەموو ئەو کەسانە بە خێرایی قەرەبوو دەکرێنەوە کە مولکەکانیان بەر ئەم پڕۆژەیە دەکەوێت و زیانیان پێدەگات، بۆ ئەم مەبەستەش نزیکەی هەشت ملیار دینار تەرخان کراوە.

بۆچی گرنگە: پشتێنەی سەوزایی، پرۆژەیەکە بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی، ژینگەیەکی پاک فەراهەم دەکات و پلانێکی حکومەتە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوا، ناوچەی گەشتیاری تێدا دروست دەکرێت و سیمای شار جوان دەکات.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ