ئەم هەفتەیە شاندی باڵای پارتی و یەکێتی لەسەر ڕەشنووسی پێکهێنانی کابینەی دەیەم کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 8 شوبات

لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
بڕیارە لەم هەفتەیە کۆبونەوەی شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بکرێت بۆ قسەکردن لەسەر ئەو ڕەشنووسەی لە کۆبوونەوەی تیمی تەکنیکی هەردوولا لەسەری ڕێککەوتوون.
زانیاریی پەیامنێر: ژیوار عەبدولرەحمان، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە سلێمانی ڕایگەیاند: ئەم هەفتەیە شاندی باڵای پارتی و یەکێتی لەسەر ڕەشنووسی کۆتایی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە. هاوکات لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کە بڕیارە ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبچێت، سێ تەوەر باس دەکرێن، ئەوانیش سەردانی بافڵ تاڵەبانی بۆ ئەمریکا، ڕەشنووسی تیمی تەکنیکی پارتی و یەکێتی و ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا.
لەلایەکی دیکەوە: سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاندووە، کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی دەبێت، کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی ئەو ڕەشنووسەی ئامادەکراوە لەلایەن تیمی تەکنیکی هەردوو حزب، پێویستە لەلایەن مەکتەبی سیاسی هەردوولا گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت، تاوەکو لە قۆناغی داهاتوو بخرێتە بەردەست شاندی باڵای پارتی و یەکێتی و ڕێککەوتنی لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی لێبکەوێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 4ـی شوبات، کۆبوونەوەی شاندی تەکنیکی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوایین کۆبوونەوەی نێوانیان ئەنجامدا و لەسەر نووسینەوەی ڕەشنووسێک ڕێککەوتن و شاندی هەردوولاش ڕایانگەیاند، ڕێککەوتن و تێگەیشتنی هاوبەش لەسەر زۆربەی تەوەرەکان کراوە.
باکگراوند: ڕۆژی 20-10-2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا، پارتی دیموکراتی کوردستان 39 کورسی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 23 کورسییان بەدەستهێنا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






